archive, archive, وەرزش لە جيهان

کروڵ: دەمزانی کۆستەریکییەکان تۆپ بۆ کوێ هەڵدەدەن

گۆڵچی هەڵبژاردەی ھۆڵەندا کە شەوی رابردوو هەڵبژاردەکەی لە هەڵبژاردەی کۆستەریکای بردەوە بە پەنالتی ئاشکرای کرد، پێشتر سەرنجی یاری کۆستەریکای داوە و زانیویەتی یاریچییەکان لە کاتی پەنالتیدا تۆپ هەڵدەدەنە کام گۆشەی گۆڵەوە.

06.07.2014 - نوێکردنەوە : 06.07.2014
کروڵ: دەمزانی کۆستەریکییەکان تۆپ بۆ کوێ هەڵدەدەن

ئەنقەرە

گۆڵچی هەڵبژاردەی ھۆڵەندا تیم کروڵ کە شەوی رابردوو هەڵبژاردەکەی لە هەڵبژاردەی کۆستەریکای بردەوە بە پەنالتی ئاشکرای کرد، پێشتر لە یاری نێوان یۆنان و ئەو هەڵبژاردەیە سەرنجی یاریزانانی کۆستەریکای داوە و زانیویەتی یاریچییەکان لە کاتی پەنالتیدا تۆپ هەڵ دەدەنە کام گۆشەی گۆڵەوە.

کروڵ بە ماڵپەری فیفا گوتی: "من یەکێکم لەو کۆڵچییانەی کە پێشتر لە پەناڵتیدا توانیومە یانەی ھۆڵەندا رزگار بکەم، من سەیری یاری نێوان کۆستەریکا و یۆنانم کرد، خۆم بۆ یاری لەگەڵ کۆستەریکا ئامادە کردبوو دەشمزانی یاریزانەکانیان لە کاتی لێدانی پەنالتی تۆپ هەڵدەدەنە کامە گۆشەوە."

گۆڵچی هۆڵەندا گوتیشی: "ئەو زانیارییە پێشوەختە سوودی بۆ ئێمە ھەبوو، ھەمان تاکتیکم پێشتر لە بەرامبەر فرانک لامپارد بەکارھێنا و سەرکەوتوو بووم تێیدا. گۆڵچییەکان پێش ھەر یارییەک  زۆر بە باشی خۆیان ئامادە دەکەن و لە بەرامبەر یانەی رکابەریان ستراتیژییەت دادەڕێژن، لەمڕۆوە بۆ رووبەرووی بوونەوەمان لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین خۆم ئامادە دەکەم."

وا بڕیارە رۆژی ٩ی تەمموز هەردوو هەڵبژاردەی هۆڵەندا و ئەرجەنتین رووبەرووی یەکتر ببنەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın