archive, archive, وەرزش لە جيهان, رۆژەڤي وەرزش

ھەڵبژاردەی ئێران لەگەڵ كی روش بەردەوام دەبێ

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران بڵاویكردەوە كە بۆندی راھێنەری پورتەگالی لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئێران بۆ چوار ساڵی دیكە درێژ كراوەتەوە.

17.09.2014 - نوێکردنەوە : 17.09.2014
ھەڵبژاردەی ئێران لەگەڵ كی روش بەردەوام دەبێ

تاران

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران بڵاویكردەوە كە بۆندی راھێنەری تەكنیكی پورتەگالی ھەڵبژاردەی ئێران كارلۆس كی روش لەگەڵ ھەڵبژاردەكە بۆ ماوەی چوار ساڵی دیكە درێژ كراوەتەوە.

بە پێی لێدوانێكی چاپەمەنی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران، كی روش كە دەگوترا دوای یارییەكانی جامی جیھانی لە ھەڵبژاردەی ئێران جیا دەبێتەوە، دووبارە بۆندی بۆ ماوەی چوار ساڵی دیكە ئیمزا كردووەتەوە.

كی روش ساڵی ٢٠١١ بووەتە راھێنەری تەكنیكی ھەڵبژاردەی ئێران و ئاماژە بەوە دەكات كە یەكەم ئامانجمان بەدەستەوە ھێنانی خەڵات لە یارییەكانی ساڵی ٢٠١٥ی ئاسیایە و ئامانجێكی دیكەمان بەشداریكردن لە جامی جیھانی ساڵی ٢٠١٨ لە روسیا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın