ئیسپانیا نازناوی پاڵەوانی یورۆی ٢٠٢٤ی بەدەست ھێنا
لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بۆ تۆپی پێ، ھەڵبژاردەی ئیسپانیا بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ھەڵبژاردەی ئینگڵتەرای بردەوە و بوو بە پاڵەوان.
Istanbul
ئیستانبوڵ ــ AA
لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بۆ تۆپی پێ، ھەڵبژاردەی ئیسپانیا بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ھەڵبژاردەی ئینگڵتەرای بردەوە.
دوێنێ یەکشەممە لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی جامی "یورۆی ٢٠٢٤"، ھەڵبژاردەی ئیسپانیا و ھەڵبژاردەی ئینگڵتەرا لە یاریگای ئۆڵۆمپی بەرلین، ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا، یاریزانانی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا باشترین یارییان دەکرد و زیاتر ھەوڵیان دەدا گۆڵ لە ھەڵبژاردەی ئینگڵتەرا تۆمار بکەن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و لە بەرامبەردا، یاریزانانی ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا زیاتر بەرگریییان دەکرد.
گێمی یەکەمی یارییەکە، بەبێ تۆمارکردنی گۆڵ کۆتایی ھات.
لە گێمی دووەمی یارییەکە، یاریزانانی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا بە ھەمان سێناریۆی گێمی یەکەم دەستیان پێ کرد و لە خولەکی ٤٧دا یاریزانی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا، نیکۆ ویلیامز گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد و ھەڵبژاردەکەی پێشخست.
دواتر یاریزانانی ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەستیان بە ھێرشکردن کرد و لە ئەنجامدا لە خولەکی ٧٣دا یاریزانی ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا، کۆڵ پاڵمەر گۆڵێکی تۆمار کرد و ئەنجامەکەی بۆ ھەڵبژاردەکەی یەکسان کردەوە.
ھاوکات لە خولەکی ٨٦دا، یاریزانی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا، میکێل ئۆیارزاباڵ گۆڵی دووەمی بۆ ھەڵبژاردەکەی تۆمار کرد.
یارییەکش بە ئەنجامی ٢-١ لە بەژرەوەندی ھەڵبژاردەی ئیپسانیا کۆتایی ھات.
بەو ئەنجامەش ھەڵبژاردەی ئیپسانیا بوو بە پاڵەوانی "یورۆی ٢٠٢٤".
ئەمەش بۆ چوارەم جارە ھەڵبژاردەی ئیسپانیا لە مێژوی خۆیدا، نازناوی یورۆ بەدەست بھێنێت.