وەرزش, تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی

جامی یورۆ ٢٠٢٤.. ئیسپانیا لە فەڕەنسای بردەوە و گەیشتە یاری کۆتایی

- ھەڵبژاردەی ئیسپانیا گەیشتە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی نەتەوەکانی ئەورووپا بۆ تۆپی پێ دوای ئەوەی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ھەڵبژاردەی فەڕەنسای بردەوە.

Zana Natık Kerem  | 10.07.2024 - نوێکردنەوە : 11.07.2024
جامی یورۆ ٢٠٢٤.. ئیسپانیا لە فەڕەنسای بردەوە و گەیشتە یاری کۆتایی

Arbil

ھەلێر ــ AA

لە میانی یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بۆ تۆپی پێ، ھەڵبژاردەی ئیسپانیا بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ھەڵبژاردەی فەڕەنسای بردەوە و گەیشتە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.

دوێنێ سێشەممە لە میانی یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی جامی "یورۆی ٢٠٢٤"، ھەڵبژاردەی ئیسپانیا و ھەڵبژاردەی فەڕەنسا لە یاریگای یانز ئارێنا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە گیمی یەکەمی یارییەکەدا، یاریزانانی ھەردوو ھەڵبژاردە ھەوڵەکانیان چڕ کردەوە بۆ ئەوەی گۆڵ لە یەکتر تۆمار بکەن و دوای تێپەڕبوونی ٢١ خولەک لە دەست پێ کردنی یارییەکە، یاریزانی ھەڵبژاردەی فەڕەنسا، نۆ کۆلۆ موانی گۆڵێکی تۆمار کرد و ھەڵبژاردەکەی پێشخست.

ھاوکات لە خولەکی ٢١دا، یاریزانی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا، لامین یامال بە گۆڵێکی جوان ئەنجامەکەی بۆ ھەڵبژاردەکەی یەکسان کردەوە، ھەروەھا لە خولەکی ٢٥دا، یاریزانی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا، دانی ئۆلمۆ گۆڵی دووەمی تۆمار کرد.

گێمی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی ٢-١ لە بەرژەوەندی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا کۆتایی ھات.

لە گێمی دووەمدا، یاریزانانی ھەڵبژاردەی فەڕەنسا چەندین دەرفەتی مەترسیداریان بۆ تۆمارکردنی گۆڵ لە ھەڵبژاردەی ئیسپانیا لەدەستدا و لە بەرامبەردا، یاریزانانی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا سەرباری ئەوەی ھەوڵیاندا پارێزگاری لە ئەنجامەکە بکەن، ھەروەھا زیاتر سوودیان لە ھێرشی پێچەوانە وەگرت بۆ ئەوەی گۆڵی دیکە لە ھەڵبژاردەی فەڕەنسا تۆمار بکەن.

یارییەکەش بە ئەنجامی ٢-١ لە بەرژەوەندی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا کۆتایی ھات.

بەو ئەنجامەش ھەڵبژاردەی ئیسپانیا گەیشتنە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا و ھاوکات ھەڵبژاردەکانی فەڕەنسا ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکەدا کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر ٢٢:٠٠ بە کاتی ھەولێر، ھەڵبژاردەی ئینگڵتەرا و ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا لە قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا لە یاریگای سیگناڵ ئیدونا پارک ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın