وەرزش

یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریس ٢٠٢٤ بە ڕێوڕەسمێک کۆتایی هات

ئاڵای تورکیا لەلایەن بۆکسێنەری نیشتمانیی، بوسە ناز چاکرئۆغڵو براوەی میدالیای زیو و زۆرانبازی نیشتمانیی، تەها ئاکگول براوەی میدالیای برونز لە ئۆڵۆمپیادەکاندا، بەرزکرایەوە.

Ercan Çakar, Bozhan Memiş, Muhammed Boztepe  | 12.08.2024 - نوێکردنەوە : 13.08.2024
یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریس ٢٠٢٤ بە ڕێوڕەسمێک کۆتایی هات

France

پاریس - AA

بە سازکردنی ڕێوڕەسمی داخستن، یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریس ٢٠٢٤ کۆتایی هات.

ڕێوڕەسمەکە لە یاریگای فەڕەنسا (Stade de France) لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بەڕێوەچوو کە توانای لەخۆگرتنی ٨٠ هەزار کەسی هەیە و هەریەک لە سەرکۆماری وڵاتەکە، ئیمانوێل ماکرۆن و سەرۆکی لیژنەی نێودەوڵەتیی ئۆڵۆمپیاد، تۆماس باخ و میوانەکان بەشداریان کرد.

لە ڕێوڕەسمەکەدا کە بە کوژاندنەوەی ئاگری ئۆڵۆمپیادەکە لە باخچەی تویلەریسی مێژوویی دەستیپێکرد لەلایەن مەلەوانی فەڕەنسی، لیۆن مارچاند کە لە میانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریس ٢٠٢٤دا چوار میدالیای زێڕ و یەک میدالیای برونزی بەدەستهێناوە، سرودی نیشتمانی فەڕەنسا خوێندرا.

ئاڵای ٢٠٤ وڵاتی بەشداری یارییەکان و تیپی ئۆڵۆمپی پەنابەران لەلایەن وەرزشوانانەوە هێنرانە یاریگاکە.

ئاڵای تورکیا لەلایەن بۆکسێنەری نیشتمانیی، بوسە ناز چاکرئۆغڵو براوەی میدالیای زیو و زۆرانبازی نیشتمانیی، تەها ئاکگول براوەی میدالیای برونز لە ئۆڵۆمپیادەکاندا، بەرزکرایەوە.

ڕێوڕەسمی داخستنی ئۆڵۆمپیادەکە بە نمایشی یاری ئاگرین کۆتاییهات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın