کۆڤید- ١٩

چین سنووردارییەکانی کۆرۆنا شل دەکاتەوە
ئەوانەی حاڵەتی پۆزەتیڤیان هەیە حەوت رۆژ، ئەوانەی بەرکەوتنی نزیکیان لەگەڵیاندا هەیە پێنج رۆژ لە ماڵەکانیاندا کەرەنتینە دەکرێن.

گەشتیاران دەتوانن بەبێ کارتی ڤاکسین سەردانی عێراق بکەن
وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند کە داواکاری کارتی ڤاکسینی نێودەوڵەتیی تایبەت بە ڤاکسینی کۆرۆنا لە گەشتیاران هەڵوەشاندووەتەوە، هەروەها بەستنی ماسکی کردووەتەوە ئارەزوومەندانە.

راوێژکاری ئەڵمانیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو
راوێژکاری ئەڵمانیا، ئۆلاف شۆڵتز دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، سەرجەم دیدارە گشتییەکانی بۆ ئەم ھەفتەیە ھەڵوەشاندەوە و خۆی کەرەنتین کرد.

تەندروستیی جیهانی: "ژمارەی گیانلەدەستدانی هەفتانە بە کۆرۆنا لە مانگی ئاداری ٢٠٢٠وە تا ئێستا لە نزمترین ئاستدایە"
بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، تێدرۆس ئەدهانۆم گیبریسیوس ئاشكرایكرد، حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتای ئاوڵەی مەیموونیش لەسەر ئاستی جیهان کەمبووەتەوە.