جيهان, تەندروستی, ئابووری, کۆڤید- ١٩

چین رەزامەندی دەربڕی حەبی فایزەر لە رێگای ئینتەرنێتەوە بفرۆشرێت

Emre Aytekin  | 14.12.2022 - نوێکردنەوە : 15.12.2022
چین رەزامەندی دەربڕی حەبی فایزەر لە رێگای ئینتەرنێتەوە بفرۆشرێت

Beijing

پەکین – AA

چین رەزامەندی دەربڕی ئەو حەبەی لەلایەن کۆمپانیای دەرمانسازیی فایزەر'ی ئەمریکییەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بەرهەم هێندراوە لە رێگای ئینتەرنێتەوە بە رەچەتە بفرۆشرێت.

Caixin بڵاوی کردەوە ئەنجوومەنی دەوڵەت لە نووسراوێکدا کە بۆ دامەزراوە پزیشکییەکانی رەوانە کردووە ئاماژەی بەوە داوە کە حەبەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کە رەزامەندی بەکارهێنانی لەناکاویان وەرگرتووە دەتواندرێت لە رێگای ئینتەرنێتەوە بە رەچەتە بفرۆشرێن.

ئاماژە بەوە دراوە کلینکێکی ئۆنلاین دەستی کردووە بە فرۆشتنی یەک قوتوو لەو حەبە بۆ ئەوانەی ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنایان پۆزەتیڤ دەرچووە بە دوو هەزار و ٩٨٠ رنمینبی (٤٢٧ دۆلار).

فەرمانگەی بەرهەمە پزیشکییەکانی نیشتمانی چین لە ١٢ی شوبات رەزامەندی دا لە بە کارهێنانی لەناکاوی حەبێک بە ناوی "Paxlovid".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın