لەمیانی یارییەکانی حەفتەی ٢٢ لە خولی تۆپی پێی ئیسپانیا، یانەی ریال مەدرید بووە میوانی یانەی ئەتلەتیک بلباو.
یارییەکە بە گۆڵێک بۆ ھەردوو لا تەواو بوو، ھەریەکە لە یانەکان خاڵێکیان بەدەستھێنا.
گۆڵەکەی یانەی ریال مەدرید لە لایەن خیسێ رۆدریگز، لە دەقیقەی ٦٥ دا تۆمارکرا، ھەروەھا گۆڵی یەکسانبوون لە لایەن یاریزانی ئەتلەتیک بلباو ئیبای گۆمێز تۆمارکرا.