ئەنقەرە
گۆڵچی هەڵبژاردەی ھۆڵەندا تیم کروڵ کە شەوی رابردوو هەڵبژاردەکەی لە هەڵبژاردەی کۆستەریکای بردەوە بە پەنالتی ئاشکرای کرد، پێشتر لە یاری نێوان یۆنان و ئەو هەڵبژاردەیە سەرنجی یاریزانانی کۆستەریکای داوە و زانیویەتی یاریچییەکان لە کاتی پەنالتیدا تۆپ هەڵ دەدەنە کام گۆشەی گۆڵەوە.
کروڵ بە ماڵپەری فیفا گوتی: "من یەکێکم لەو کۆڵچییانەی کە پێشتر لە پەناڵتیدا توانیومە یانەی ھۆڵەندا رزگار بکەم، من سەیری یاری نێوان کۆستەریکا و یۆنانم کرد، خۆم بۆ یاری لەگەڵ کۆستەریکا ئامادە کردبوو دەشمزانی یاریزانەکانیان لە کاتی لێدانی پەنالتی تۆپ هەڵدەدەنە کامە گۆشەوە."
گۆڵچی هۆڵەندا گوتیشی: "ئەو زانیارییە پێشوەختە سوودی بۆ ئێمە ھەبوو، ھەمان تاکتیکم پێشتر لە بەرامبەر فرانک لامپارد بەکارھێنا و سەرکەوتوو بووم تێیدا. گۆڵچییەکان پێش ھەر یارییەک زۆر بە باشی خۆیان ئامادە دەکەن و لە بەرامبەر یانەی رکابەریان ستراتیژییەت دادەڕێژن، لەمڕۆوە بۆ رووبەرووی بوونەوەمان لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین خۆم ئامادە دەکەم."
وا بڕیارە رۆژی ٩ی تەمموز هەردوو هەڵبژاردەی هۆڵەندا و ئەرجەنتین رووبەرووی یەکتر ببنەوە.