Islam Doğru
09 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2020
نيويۆرك - AA
كۆى گشتى سەروەت و سامانى ٥٠ دەوڵەمەندترين كەسايەتى لە ئەمريكا، يەكسانە بە نزيكەى ١٦٥ مليۆن دانيشتووى ئەو وڵاتە.
لە هەواڵێكى كەناڵى بلومبێرگ، كە پاڵپشت بە داتاكانى بانكى ناوەنديى ئەمريكا بڵاويكردووەتەوە، ئاماژەى بەوە كردووە كە دابەشكردنى دەوڵەمەندى لە وڵاتەكە لە نيوەى يەكەمى ساڵى ٢٠٢٠دا، نا يەكسانييەكى بەرچاوى نيشانداوە.
هەواڵەكە، ئەوەى ئاشكراكردووە كە كۆى گشتى سەروەت و سامانى بەشى يەك لەسەر سەدى دەوڵەمەنترينەكانى ئەمريكا ٣٤،٢ تريليۆن دۆلارە و كۆى گشتى سامانى سەدا ٥٠ى بەشە هەژارەكە ٢،٨ ترليۆن دۆلارە.
جگە لەوە هەواڵەكە، ئاماژەى بەوەش كردووە كە سەروەت و سامانى دەوڵەمەندترين كەسايەتييەكانى ئەمريكا يەكسانە بە نيوەى دانيشتوانى وڵاتەكە واتا ١٦٥ مليۆن كەس و سەروەتى ئەو ٥٠ دەوڵەمەندە لەسەرتاى ساڵى ٢٠٢٠وە ٣٣٩ مليار دۆلار زياديكردووە.