Zana Natık Kerem
29 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2018
ئیستانبوڵ ــ AA
نرخی یەك بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوویەوە و لە سەرووی 69 دۆلارەوە جێگر بوو و مامەڵەی پێوە كرا.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا دوای ئەوە دێت، دوێنێ چوارشەممە، فەرمانگەی وزەی ئەمریكا رایگەیاندبوو كە نەوتی عەمباركراویان بە یەك ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل لە كۆتا هەفتە لە 23ی ئەم مانگە بۆ 429 ملیۆن و 900 هەزار بەرمیل زیادی كردووە.
هەروەها راگەیەنراوە كە بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە ئەمریكا لە میانی هەفتەی رابردوودا بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 10 ملیۆن و 433 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا.
لە كاتژمێر 06:21 نرخی یەك بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەكاندا بەرزبوویەوە و بە 69 دۆلار و 87 سەنت مامەڵەی پێوە كراوە.
هاوكات نرخی یەك بەرمیل خاوی ئەمریكی (نایمەكس) بەرزبووەتەوە و بە 64 دۆلار و 65 سەنت مامەڵەی پێوە كراوە.