Hemn Baban
05 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2017
هه‌ولێر - AA
په‌یوه‌ست به خه‌رجییه‌كانه‌وه له پڕۆژه‌ی بوودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2018، ئه‌وا بڕی 108 تریلیۆن و 113 ملیار و 913 ملیۆن و 505 هه‌زار دینار ده‌بێت بۆ ساڵی دارایی 2018، له‌نێویدا بڕی قیسته ناوخۆی و ده‌ره‌كییه‌كان هه‌یه كه ده‌گاته 8 تریلیۆن و 246 ملیار و 899 ملیۆن دینار، له‌و بڕه 27 تریلیۆن و 653 ملیار و 290 ملیۆن و 441 هه‌زار دینار بریتییه له خه‌رجیی پڕۆژه‌كان، هه‌روه‌ها بڕی 80 تریلیۆن و 460 ملیار و 623 ملیۆن و 65 هه‌زار دینار كه له خشته‌ی خواره‌وه خه‌رجیی دیارترین دامه‌زراوه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت:
| 234 ملیار و 477 ملیۆن و 328 هه‌زار دینار | ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران |
| 51 ملیار و 854 ملیۆن و 281 هه‌زار دینار | سه‌رۆكایه‌تی كۆمار |
| 2 تریلیۆن و 312 ملیار و 595 ملیۆن و 431 هه‌زار دینار | سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران |
| 203 ملیار و 29 ملیۆن و723 هه‌زار دینار | ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی |
| 754 ملیار و 590 ملیۆن و 37 هه‌زار دینار | ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق |
| 378 ملیار و 876 هه‌زار دینار | وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه |
| 24 تریلیۆن و 94 ملیار و 39 ملیۆن و 458 هه‌زار دینار | دارایی |
| 10 تریلیۆن و 885 ملیار و 290 ملیۆن و 679 هه‌زار دینار | ناوخۆ |
| 2 تریلیۆن و 107 ملیار و 397 ملیۆن و 459 هه‌زار دینار | كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی |
| 2 تریلیۆن و 7 ملیار و 912 ملیۆن و 833 هه‌زار دینار | ته‌ندروستی و ژینگه |
| 9 ترلییۆن و 244 ملیار و 823 ملیۆن و 784 هه‌زار دینار | به‌رگری |
| 1 تریلیۆن و 835 ملیار و 50 ملیۆن و 793 هه‌زار دینار | په‌روه‌رده |
| 118 ملیار و 316 ملیۆن و 816 هه‌زار دینار | لاوان و وه‌رزش |
| 3 تریلیۆن و 107 ملیار و 428 ملیۆن و 170 هه‌زار دینار | بازرگانی |
| 133 ملیار و 644 ملیۆن و 794 هه‌زار دینار | رۆشنبیری |
| 386 ملیار و 818 ملیۆن و 52 هه‌زار دینار | گواستنه‌وه |
| 1 تریلیۆن و 856 ملیار و 507 ملیۆن و 192 هه‌زار دینار | ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن و شاره‌وانییه گشتییه‌كان |
| 670 ملیار و 731 ملیۆن و 581 هه‌زار دینار | كشتوكاڵ |
| 383 ملیار و 647 ملیۆن و 804 هه‌زار دینار | سه‌رچاوه ئاوییه‌كان |
| 16 تریلیۆن و 30 ملیار و 202 ملیۆن و 303 هه‌زار دینار | نه‌وت |
| 46 ملیار و 484 ملیۆن و 731 هه‌زار دینار | پلاندانان |
| 1 تریلیۆن و 231 ملیار و 138 ملیۆن و 50 هه‌زار دینار | پیشه‌سازی و كانزاكان |
| 2 تریلیۆن و 372 ملیار و 783 ملیۆن و 705 هه‌زار دینار | خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی |
| 7 تریلیۆن و 125 ملیار و 511 ملیۆن و 120 هه‌زار دینار | كاره‌با |
| 39 ملیار و 184 ملیۆن و 183 هه‌زار دینار | گه‌یاندن |
| 560 ملیار و 76 ملیۆن و 54 هه‌زار دینار | كۆچ و كۆچبه‌ران |
(1-هه‌ولێر، 2-سلێمانی، 3-دهۆك) شه‌ش تریلیۆن و 840 ملیار و 936 ملیۆن و 420 هه‌زار دینار كه به‌مشێوه‌یه به‌سه‌ر سێ پارێزگاكه دابه‌شده‌بێت(1- 2 تریلیۆن و 495 ملیار و 302 ملیۆن و 912 هه‌زار دینار، 2- 2 تریلیۆن و694 ملیار و 254 ملیۆن و 77 هه‌زار دینار، 3-دهۆك 1 تریلیۆن و 651 ملیار و 379 ملیۆن و 431 هه‌زار دینار)
| پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان |
به پێی به‌دواداچوونی ئاژانسی ئانادۆڵو بۆ پڕۆژه بوودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی دارایی 2018 ده‌رده‌كه‌وێت كورتهێنانی خه‌مڵێنراو بۆ ساڵی دارایی 2018 بریتییه له 22 تریلیۆن و 782 ملیار و 913 ملیۆن و 506 هه‌زار دینار و ئه‌و كورتهێنانه له قه‌رزی ده‌ره‌كی و نێوخۆی پڕده‌كرێته‌وه هه‌روه‌ها له‌و بڕه پارانه‌ی كه به‌هۆی زیاده‌ی به‌رهه‌مهێنان یان له حسابی وه‌زاره‌تی دارایی ماونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها به پێی بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی نۆ پشكی هه‌رێمی كوردستان پارێزگاكانی (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك) به رێژه‌ی 12،67 له‌سه‌دی كۆی خه‌رجییه كرده‌ییه‌كان دیاریكراوه، بڕگه‌ی دووه‌می هه‌مان مادده‌ش ده‌ڵێت ئه‌و بڕه له كۆی خه‌رجییه كرده‌ییه‌كان ده‌درێت (خه‌رجیی به‌رده‌وام و خه‌رجییه‌كانی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان) له كۆی بوودجه‌ی گشتیی كۆماری عێراق له‌دوای په‌سه‌ندكردنی و به پێی ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌ر پارێزگایه‌ك پاش لابردی خه‌رجییه سیادییه‌كان ده‌بینێته‌وه.
به پێی مادده‌ی نۆیه‌م بڕگه‌ی چواره‌م رێژه‌یه‌ك له‌و بڕه‌ی بۆ هێزه زه‌مینییه فیدڕاڵییه‌كانی سوپای عێراق ته‌رخانده‌كرێت بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و به پێی رێژه‌ی دانیشتوانی ئاماژه بۆ كرا‌و خه‌رج ده‌كرێت، چونكه به‌شێكه له سیسته‌می ئاسایشی عێراق.
مادده‌ی ده‌یه‌می پڕۆژه‌كه باس له‌وه ده‌كات دیوانی چاودێریی دارایی فیدڕاڵی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دیوانی چاودیری دارایی پارێزگاكانی هه‌رێم هه‌ڵده‌ستێت به هه‌ژماركردن و دیاریكردنی داهاته فیدڕاڵییه‌كانی به‌ده‌ستهاتوو له هه‌رێم بۆ ساڵی 2018 و مانگانه ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ش هاتووه موسته‌حه‌قاتی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی ناوه‌ندی بۆ ساڵانی 2004 تا 2017 یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه له‌دوای وردبینیی له لایه‌ن دیوانی چاودێریی دارایی فیدڕاڵییه‌وه.
هاوكات ئه‌وه‌ش هاتووه هه‌ر پارێزگایه‌كی هه‌رێمی كوردستان داهاته به‌ده‌ستهاتووه‌كانی نه‌گه‌ڕانده‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی گشتی فیدڕاڵی وه‌زاره‌تی دارایی له‌و بڕه‌ی بۆی دیاریكراوه ده‌بڕێت.
حكوومه‌تی هه‌رێمیش به پێی بڕگه‌ی سێ له مادده‌ی 10 پابه‌ندكراوه رۆژانه بڕی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له كێڵگه‌كانی هه‌رێمه‌وه ره‌وانه بكات و له رێگه‌ی سۆمۆوه به ته‌نها و داهاته‌كانیشی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی گشتی ده‌وڵه‌ت، هه‌ر لایه‌نێكیش پابه‌ندی پابه‌ندبوونه نه‌وتییه‌كانی نه‌بێت ئه‌وا لایه‌نی به‌رامبه‌ریش پابه‌ندی نابێت.
له مادده‌ی 21دا له بڕگه‌ی چواره‌م هاتووه باج ده‌خرێته سه‌ر گه‌شته ده‌ره‌كییه‌كان به بڕی 25 هه‌زار دینار و بۆ گه‌شته ناوخۆییه‌كان 10 هه‌زار دینار له سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق.
له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی خهرجییهكانیشهوه له مادده‌ی 30ی پڕۆژه‌كه دیاریكراوه، هاتووه كه بڕی ئۆتۆمبیله‌كانی به‌رپرسانی عێراق كه‌مده‌كرێنه‌وه و دیاریكراون، هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی ئۆتۆمبیلی ده‌وڵه‌ت به‌كارده‌هێنێت خه‌رجییه‌كانی سووته‌مه‌نی و چاككردنه‌وه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت جگه له ئۆتۆمبیله‌كانی ته‌شغیلی و كێڵگه‌یی و به‌رهه‌مهێن و ئۆتۆمبیله‌كانی ئه‌مبوڵانس و گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان.
خه‌رجییه‌كانی ئیفادی ده‌ره‌كی بۆ كه‌متر له 50 له‌سه‌د كه‌م ده‌كرێته‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2017 و بۆ حاڵاتی زۆر پێویست نه‌بێت گه‌شت ناكرێت.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه چاو بخشێنێته‌وه به داخستنی ئه‌و باڵیۆزخانه و نوێنه‌رایه‌تییانه‌ی عێراق كه له‌و وڵاتانه‌دا هه‌ن كه هیچ نوێنه‌رایه‌تییه‌كیان له عێراق نییه، هاوكات كهمكگردنهوهی ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران ئه‌وانه‌ی له خزمه‌تی ده‌ره‌كیین له نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییهكانن.
پسپۆڕی ئابووری، دکتۆر ئه‌حمه‌د شوكری له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو له‌باره‌ی پڕۆژه بوودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی دارایی 2018 بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند "پڕۆژه‌كه هه‌ڵه‌ی زه‌ق و زۆری تێدایه، له‌وانه نرخی به‌رمیلێك نه‌وت به 43 دۆلار دیاریكراوه كه ئه‌وه‌ش له نرخی تێكڕای گشتی ساڵی 2017 وه‌رگیراوه، له‌كاتێكدا نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له دوو مانگی رابردوو نزیكه‌ی 50 دۆلار بووه، ره‌نگه نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی عێراقی له ساڵی 2018دا بگاته 60 دۆلاری ئه‌مریكی و نرخی تێكه‌ڵه‌ی برێنت ده‌گاته 70 دۆلاری ئه‌مریكی به پێی پێشبینییه‌كانی ساڵی 2018".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت "ئه‌وه جگه له‌وه‌ی تێكڕاكانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به پێی پڕۆژه بوودجه‌ی ساڵی داهاتوو ده‌گاته 3 ملیۆن و 880 هه‌زار به‌رمیل، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه، چونكه له كه‌مترین تێكڕاكانی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌مساڵ 2017 و كاته‌كانی قه‌یرانه‌كان وه‌رگیراوه ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه له كاتی هه‌ژماركردنی داهاته‌كان، جگه له‌وه‌ی سه‌رجه‌م سامانه داراییه‌كان و لێبڕینه‌كان و ته‌قه‌شوف بێ پاساون".
دکتۆرئه‌حمه‌د شوكری له درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو روونیشی كرده‌وه "له لایه‌كی دیكه‌وه به هۆی ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتیی هه‌رێمی كوردستان و كێڵگه‌كانی كه‌ركووك له راستییدا زۆرتره له‌و رێژانه‌ی كه له پڕۆژه بوودجه‌ی ساڵی 2018 دیاریكراون كه تێكڕای به‌رهه‌می گشتی له باشوور و باكوور و كه‌ركووك ده‌گاته تێكڕای 4 ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا و ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه بوودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2018 ده‌گاته 100 ملیار دۆلار وه‌كو تێكڕا، به‌ڵام حكوومه‌ت پێشبینییه‌كانی به هۆكاری سیاسی و هه‌ڵبژاردن له پله‌ی یه‌كه‌م داگرتووه، ئه‌مه‌ش زیان به ریزبه‌ندیی دڵنیایی عێراق له‌هه‌مان كاتدا ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ر و تێڕوانینی ئابووریی دۆخه‌كه چاره‌سه‌ر ناكات و تێڕوانینی سیاسی به‌رده‌وام كاریگه‌ریی له‌سه‌ر داڕشتنی ئابووریی عێراق هه‌یه".