Övünç Kutlu,Mohammed Baqi Hussein
10 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2018
نیویۆرك - AA
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نێوان ئێران و كۆمه‌ڵه‌ی پێنج كۆ یه‌ك راگه‌یاند، نرخی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی جیهان به‌ڕێژه‌ی سه‌دا سێ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی.
نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت كه به‌ربڵاوترینه له جیهاندا له‌ڕووی به‌كارهێنانه‌وه، دوێنێ له‌كاتی داخستنی بازاڕه‌كاندا، 74 دۆلار و 85 سه‌نت بوو، ئه‌مڕۆ به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 3،4 به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و گه‌یشته 77 دۆلار و 42 سه‌نت.
نه‌وتی خاوی تێكساسیش دوێنێ له داخستنی بازاڕدا، 69 دۆلار و 6 سه‌نت بوو، ئه‌مڕۆ به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 3،3 به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و گه‌یشته 71 دۆلار و 34 سه‌نت.
شاره‌زایان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه سزاكانی سه‌ر ئێران له چواری تشرینی دووه‌مه‌وه به‌ته‌واوی ده‌چنه‌وه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و جه‌ختیانكردووه‌ته‌وه كه ئه‌و سزایانه، كاریگه‌ریی خراپ ده‌كه‌نه سه‌ر به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئه‌و وڵاته.
هاوكات به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه، رێژه‌ی خستنه‌ڕووی نه‌وت و به‌نزین له بازاڕه‌كاندا زیاتر له‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرا كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی رۆژانه‌ی نرخی نه‌وتی خاو ده‌بێت.