Berfin Sidar Aşit
22 تشرینی یەکەم 2026•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2026
له پارێزگای بهدلیس دەستکرا بە كۆكردنهوهی بهرههمی هەنگوینی شانەی سروشتی کە بە سروشتی لە کوێستانە بەرزەکانی پارێزگاكه بەرهەم دەهێنرێت و لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکاندا خەڵاتی بەدەستهێناوە.
پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ بەرهەمی هەنگوینی شانەی سروشتی بەدلیس بەرز بێت، کە بە سروشتی ناسراوە.
ئامانج لە بەرهەمهێنانی ئەم هەنگوینە کە لە وەرزی بەهاردا لە کوێستانە بەرزەکان دادەنرێن، ئەوەیە جگە لە بازاڕی ناوخۆیی، بگەیەندرێتە دەست كڕیارانی پارێزگا جیاوازەکانی تورکیا.
سەرۆکی یەکێتیی هەنگەوانانی پارێزگای بەدلیس، جانەر گونگۆردو ئاماژهی بهوه كرد لە پارێزگاکەدا نزیکەی ١٠٠ هەزار پوورەی شانەی سروشتی هەیە و لەسەر ئاستی پارێزگاکەش نزیکەی دوو هەزار و ٢٠٠ هەنگەوان کار دەکەن.
گونگۆردو باسی لهوه كرد بەدلیس لە ڕووی ژمارەی پوورەی شانەی سروشتییەوە لە ڕیزی پارێزگا پێشەنگەکانی تورکیادایە و، گوتی: "کاتی كۆكردنهوهی هەنگوینی شانەی سروشتی هاتووە کە هاوشێوهی باوباپیرانمان بەرهەمی دەهێنین. وەک هەنگەوانانی بەدلیس دەستمان بە كۆكردنهوهی بەرهەمەکانمان کردووە. ئێمە ئەو پارێزگایەین کە زۆرترین پوورەی شانەی سروشتیمان هەیە لە سەرانسەری تورکیادا. ئەو هەنگوینەی لێرە بەرهەم دەهێنرێت لەو پێشبڕکێیانەی لە تورکیا و ناوچە جیاوازەکانی جیهاندا ئەنجام دەدرێن، خهڵاتی بهدهستهێناوه".