Firdevs Yüksel
23 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2022
ئیستانبوڵ - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ١١٥ دۆلار و ٧٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە ١١٩ دۆلار و ٤٨ سەنت و رۆژەکەی بە ١١٥ دۆلار و ٤٨ سەنت تەواوکرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٢٨-ەوە، نرخەکەی بە بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ بەڕێژەی لەسەدا ٠،٢٥ رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و بە ١١٥ دۆلار و ٧٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمانکاتدا یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI) بە ١٠٩ دۆلار و ٥٢ سەنت فرۆشرا.
زیادبوونی نیگەرانییەکان لە خستنەڕوو بەهۆی زیادبوونی لێدوان و بانگەشەکان لەبارەی سەپاندنی سزای نوێ بەسەر رووسیا کاریگەری کردە سەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان.
کاریگەری هەنگاوە دیپڵۆماسییەکان و سزاکان سەبارەت بە جەنگی رووسیا-ئۆکراینا بەسەر نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهان بەردەوامە.
هەفتەی رابردوو هەواڵی ئابلوقە خستنەسەر نەوتی رووسیا لەلایەن بەشێک لە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا بووە رۆژەڤ، بەڵام بەهۆی ئەوەی هۆڵەندا و ئەڵمانیا و چەند وڵاتێکی دیکە کە پشتیان بە نەوتی رووسیا بەستووە، پشتگیری ئەو هەنگاوەی یەکێتیی ئەورووپایان نەکرد، لەمبارەیەوە هیچ بڕیارێک نەدرا.
بە مەبەستی تاوتوێکردنی دواین پێشهاتەکانی جەنگی رووسیا-ئۆکراینا، ئەمڕۆ سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن سەردانی بڕۆکسڵ دەکات. بڕیاریش وایە بەیانی بەشداری لە کۆبوونەوەی لووتکەی ناتو، G7 و ئەمریکا بکات و دوا بە دوای ئەمەش رۆژی هەینی سەردانی پۆڵەندا بکات.
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، جێک سولیڤان دوێنی لە راگەیاندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو کە (سەرۆکی ئەمریکا جۆ) بایدن لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ ئەورووپا سزا نوێیەکانی سەر رووسیا ئاشکرا دەکات.
لای خۆیشیهوه بهپێی پێشبینی ئینیستیتیوتی نهوتی ئهمریكا، ههفتهی رابردوو ستۆكهكانی نهوتی خاوی بازرگانیی ئهو وڵاته به بهراورد به ههفتهی پێشووتر، چوار ملیۆن و ٢٨٠ ههزار بهرمیل کەمیكردووه، چاوهڕوانییهكانی بازاڕ به جۆرێكه كه كۆگاكان بۆ ٢٥ هەزار بهرمیل زیاد ببنهوه.
کەمبوونەوەی ژمارهی كۆگاكان، كاریگهری كرده سهر بەرزبوونەوەی نرخی نهوت.
فهرمانگهی زانیارییهكانی وزهی ئهمریكا ئهمڕۆ بهشێوهیهكی فهرمی زانیاری لهبارهی كۆگاكانی نهوت بڵاودهكاتهوه.
باس لەوەش دەکرێت كه، رەنگە لە رووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ١١٨ دۆلار و ٣٨ سەنت بۆ ١٢١ دۆلار و ٦١ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ١١٥ دۆلار و ١٥ سەنت بۆ ١١ دۆلار و ٩٢ سەنت بمێنێتەوە.