Tolga Akbaba
03 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2026
بەهای دراوی ئێران بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکا دابەزینێکی مێژوویی تۆمار کرد و یەک دۆلاری ئەمریکا بوو بە ١٨٤ هەزار تومەن.
لە بازاڕی ئازادی ئێراندا، نرخی یەک دۆلاری ئەمریکا گەیشتە ١٨٤ هەزار تومەن. بەو پێیە بەهای دراوی ئێران لە بازاڕەکانی ئازادی ئەو وڵاتەدا داشکانێکی مێژوویی بە خۆیەوە بینی.
لە دەستپێکی جەنگی نێوان ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێراندا لە ٢٨ی شوبات، یەک دۆلاری ئەمریکا بە ١٦٠ هەزار تومەن مامەڵەی پێ دەکرا و لە میانی جەنگەکەشدا هەتا ١٣٥ هەزار تۆمەن دابەزیبوو.
گەمارۆکانی ئەمریکا و هەروەها لێکەوتەکانی زیانباری جەنگ لەسەر ئێران و بە تایبەتیش لە ڕووی ئابوورییەوە بە هۆکاری سەرەکی لەدەستدانی بەهای دراوی ئێران دەزانرێت.