Muhammet Ali Kemal
24 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2019
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ وه‌ك تۆڵه‌یه‌ك له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و گومرگه زیاده‌یه‌ی كه چین خستوویه‌تییه سه‌ر به‌رهه‌مه ئه‌مریكییه‌كان، باجی گومرگی له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا پێنج زیادكرد.
له په‌یامێكدا كه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه ئه‌مریكا هه‌موو ساڵێك سه‌دان ملیار دۆلار به‌هۆی چینه‌وه له‌ده‌ست ده‌دات و ئه‌مه‌ش كۆتایی نییه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌شیكردووه كه ئیداره‌كانی پێشووی ئه‌مریكا رێگه‌یان به‌مه داوه.
تره‌مپ جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و رێگه به په‌یوه‌ندییه‌كی بازرگانیی له‌و شێوه‌یه نادات و رایگه‌یاندووه: "له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی بازرگانییه‌كی دادپه‌روه‌رانه، پێویسته ئه‌م په‌یوه‌ندییه بازرگانییه نادادپه‌روه‌رانه‌یه هاوسه‌نگ بكه‌ین. ده‌بوو چین باجی گومرگیی زیاده نه‌خاته سه‌ر به‌رهه‌مه ئه‌مریكییه‌كان كه بایی ٧٥ ملیار دۆلارن".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌كردووه كه چین ئه‌م بڕیاره‌ی به هۆكاری سیاسیی داوه و رایگه‌یاندووه: "له ١ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه ده‌ست ده‌كه‌ین به سه‌پاندنی باجی گومرگیی له‌سه‌دا ٣٠ به‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مه چینییانه‌ی كه بایی ٢٥٠ ملیارن و له ئێستدا باجی گومگریی سه‌ریان له‌سه‌دا ٢٥ه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه چینییانه‌ی كه بایی ٣٠٠ ملیار دۆلارن و له ئێستادا به باجی گومرگیی له‌سه‌دا ١٠یان له‌سه‌ره، له ١ی ئه‌یلووله‌وه باجه‌كه بۆ له‌سه‌دا ١٥ به‌رزده‌كرێته‌وه. سوپاستان ده‌كه‌م بۆ بایه‌خدانتان به‌م باته‌ته".
.