Firdevs Yüksel
04 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2021
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به ٧٨ دۆلار و ٩١ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت و یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس، به ٧٥ دۆلار و ٤٧ سەنت فرۆشرا.
رۆژی هه‌ینی نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت بۆ ٧٩ و ٤١ سه‌نت به‌رز بووه‌وه و رۆژه‌كه‌ی به ٧٩ دۆلار و ٢٨ سه‌نت ته‌واوكرد.
ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٥١ەوە نرخەکەی به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٤٧ دابه‌زینی به خۆیه‌وه بینی و به ٧٨ دۆلار و ٩١ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌دەکرێت.
لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI)، به ٧٥ دۆلار و ٤٧ سەنت فرۆشرا.
باس لەوەیش دەکرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧٩ دۆلار و ٢٥ سه‌نت بۆ ٧٩ دۆلار و ٦٦ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٧٨ دۆلار و ٨٤ سه‌نت بۆ ٧٨ دۆلار و ٤٣ سه‌نت بمێنێته‌وه.