Khalid Mejdoub
30 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2026
نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و یەک بەرمیل بە ١٢٥ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەڕێژەی شەش لە سەدا، بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و یەک بەرمیل بە ١٢٥ مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ھەروەھا بە ھەمان شێوە، ھەر ئەمڕۆ، نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس لە بازاڕەکانی جیھاندا بەڕێژەی ٣،٥ لە سەدا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و یەک بەرمیل بە ١١٠ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ھۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی برێنت و خاوی ڕۆژئاوای تێکساس، بۆ بەردەوامی داخستنی گەرووی ھورمز دەگەڕێتەوە.