Khalid Mejdoub
08 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2026
نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و یەک بەرمیل بە ٩٦ دۆلار و حەوت سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەڕێژەی چوار لە سەدا، بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و یەک بەرمیل بە ٩٦ دۆلار و حەوت سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ھەروەھا بە ھەمان شێوە، ھەر ئەمڕۆ نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس لە بازاڕەکانی جیھاندا بەڕێژەی ٤،١ لە سەدا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و یەک بەرمیل بە ٩٤ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ھۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی برێنت و خاوی ڕۆژئاوای تێکساس، بۆ دووبارە سەرھەڵدانەوەی گرژییە سەربازییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەگەڕێتەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانیان ژمارەیەک ئامانجی سەربازییان لە ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی ئێران بۆردومان کردووە، ئەوەش دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ئێران بە ئاراستەکردنی مووشەک، ھێرشی کردە سەر باکووری ئیسرائیل.