Mohammed Baqi Hussein
15 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2016
نرخی یەک به‌رمیل نه‌وتی برێنت بۆ سه‌رووی 47 دۆلار به‌رزبووه‌وه.
به‌هۆی چاوه‌ڕوانییه‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی بیره نه‌وته‌كانی ئه‌مریكا و هاوسه‌نگی خواست و خستنه‌ڕوو لهبازاڕەكاندا، رۆژی هه‌ینی نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت بۆ 47 دۆلار و 22 سه‌نت به‌رزبووه‌وه و له‌داخستنی بازاڕه‌كاندا به 47 دۆلار و 17 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی کە Baker Hughes بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هه‌فته‌ی رابردوو ژماره‌ی بیره‌کانی نه‌وت و غاز لە ئه‌مریكا 17 بیر زیادی كردووه و گه‌یشتووته 481 بیر.
له‌یه‌كه‌م مامه‌ڵه‌ی ئه‌مڕۆدا یەک بەرمیل نه‌وتی برێنت به 47 دۆلار و 38 سه‌نت تۆماركرا و له کاتژمیر 10 و 46 خوله‌كدا بۆ 47 دۆلار و 46 سه‌نت به‌رزبووه‌وه له‌ئێستادا به‌و نرخانه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.