Zahir Sofuoğlu
11 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2023
ترابزۆن – AA
لە میانی ساڵی رابردوودا، داهاتی تورکیا لە هەناردەکردنی ماسی ئەنچۆڤی تورکی "Hamsi"، گەیشتووەتە ١١ ملیۆن و ١٣٧ هەزار و ٤٧٣ دۆلار.
بەپێی داتاکانی کۆمەڵەی هەناردەکارانی رۆژهەڵاتی دەریای رەش لە میانی ساڵی رابردوودا، تورکیا ماسی ئانچۆڤی تورکی هەناردەی ٢٦ وڵات کردووە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی ساڵی رابردوودا، بڕی هەناردەکراو لە ماسی ئەنچۆڤی تورکی، گەیشتووەتە دوو هەزار و ١٠٢ تۆن.
فەڕەنسا لە پلەی یەکەمدا هاتووە لەنێو وڵاتاندا کە زۆرترین ماسی ئەنچۆڤی تورکی لە تورکیا هاوردە کردووە، بە بەهای چوار ملیۆن و ٤٣٥ هەزار و ٧١٩ دۆلار، دوای ئەوەیش بەلجیکا بە بەهای سێ ملیۆن و ٦٢٦ هەزار و ٨١٢ دۆلار، هەروەها ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پلەی سێیەمدا هاتووە بە بەهای ٩٠٥ هەزار و ١٢٨ دۆلار.
ئاماژەی بەوەیشداوە کە هەناردەکردنی ماسی ئەنچۆڤی تورکی لە میانی ساڵی ٢٠٢٢دا، بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١ بەڕێژەی ٢٢ لەسەدا کەمی کردووە.