Emre Gürkan Abay
26 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 27 ئادار 2018
مۆسكۆ - AA
دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی رووداوی ژههرحواردكردنی سیخووڕێكی پێشووی رووسیا، ژماره‌یه‌كی زۆر له وڵاتان بڕیاری سنوورداشكردنهوهی دیبلۆماتكارانی رووسیان ده‌ركرد له وڵاته‌كه‌یان، به‌های روبڵی رووسی و بۆرسه‌ی رووسیا دابه‌زی.
به‌هۆی به‌رپرسیاركردنی رووسیا له رووداوی ژه‌هرخواردكردنی سیخووڕێكی پێشووی رووس له به‌ریتانیا، ژماره‌یه‌كی زۆر له وڵاتانی رۆژرئاوایی به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا، بڕیاری سنوورداشكردنهوهی دیبلۆماتكارانی رووسیان ده‌ركرد له وڵاته‌كه‌یان، له ئه‌نجامی ئه‌وه‌دا دراوی روبڵی رووسی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی %0.1 به‌های له‌ده‌ستدا و، دابه‌زی بۆ 57.2 و، به‌رامبه‌ر یۆرۆ % 0.38 به‌های له‌ده‌ستدا و، دابه‌زی بۆ 71.1.
هه‌روه‌ها دوای بڕیاره‌كه پێرستی بۆرسه‌ی مۆسكۆ (MICEX)، له سه‌دا 0.8 به‌های له‌ده‌ستدا و، 2.268 پله‌ی هاته دواوه، پێرستی RTS له سه‌دا 0.9 دابه‌زی و، 1.250 پله هاته خواره‌وه.
شاره‌زایان ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه سه‌ره‌ڕای به‌رزی نرخی نه‌وت، به‌ڵام به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی جیهانی لای رووسیا، به‌های بۆرسه و روبڵ رووی له دابه‌زین كرد.