Zana Natık Kerem
12 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2026
لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و گەیشتنی خورماکان بە قۆناغی گونجاو بۆ کۆکردنەوە، وەرزی چنینەوەی خورما لە پارێزگای بەسڕە، دەستی پێکرد.
لە کاتێکدا کە گەرما لە ناوچەکە بەرز دەبێتەوە، جووتیاران و کرێکاران دەستیان بە چنینەوە و کۆکردنەوەی خورما کردووە. ئەم وەرزە یەکێکە لە وەرزە گرنگە کشتوکاڵییەکان لە بەسڕە کە ھەموو ساڵێک لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و پێگەیشتنی خوورما، دەست دەکرێت بە چنینەوەی بەرھەمەکان.
کرێکارانی دارخورماکان کاری خۆیان لە بەیانییەکی زوو دەست پێدەکەن کە پلەی گەرما ھێشتا بەرز نەبووەتەوە و تا نیوەڕۆ لە کارەکانییان بەردەوام دەبن و لەم ماوەیدا خورما لێکراوەکان کۆ دەکەنەوە.
چنینەوەی خورما کارێکی وەرزییە و پێویستی بە ھەماھەنگی و خێرایی ھەیە بە تایبەتی لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، بۆ ئەوەی بەرھەمەکە بە شێوەیەکی گونجاو کۆ بکرێتەوە و زیانی پێ نەگات.
دوای کۆتایی ھاتنی پڕۆسەی چنینەوە، خورما کۆکراوەکان لە ناو سندوقەکان دادەنرێن بۆ پاراستنیان و ئامادەکردنیان بۆ گواستنەوە.
دواتر سندوقەکانی خورما بە ئۆتۆمبێل دەگوازرێنەوە بۆ بازاڕەکانی بەسڕە، بۆ ئەوەی بە خەڵک بفرۆشرێن و بەشێک لە بەرھەمی دارخورماکانی ناوچەکە بگاتە بازاڕی ناوخۆ.
خورما لە بەسڕە سەرچاوەیەکی گرنگی داھاتە بۆ جووتیاران و کرێکارانی بواری کشتوکاڵ، ھاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی چنینەوە، جوڵەی کار و بازرگانیی ئەم بەرھەمە لە ناوچەکەدا زیاتر دەبێت.