Muhammet Ali Kemal
11 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی ژووری بازرگانی ئیستانبوڵ و جێگری سەرۆکی یەکێتیی ژوورەکان و بۆرساکان لە تورکیا، ئیبراهیم چاغڵار بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.
جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی ئیستانبوڵ، مورات کاڵسن لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژەی بەوەکرد لە کاتێکدا لە دەورووبەری کاتژمێر ٠١:٠٠ی شەوی رابردوو لەگەڵ هاوسەرەکەیدا لە ماڵەوە بووە، ئیبراهیم چاغڵار جەڵتەی دڵ لێیداوە و بۆ نەخۆشخانەی مەدیپۆڵ لە ناوچەی باغجڵار گوازراوەتەوە. بەڵام سەرەڕای سەرجەم هەوڵەکان نەتوانراوە ژیانی رزگاربکرێت و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەر لە کاتژمێر ٠٦:٠٠ کۆچی دوایی کرد.
مورات کاڵسن راشیگەیاند ''تەندروستیی ئیبراهیم چاغڵار زۆر باش بوو. بەڵام شەوی رابردوو بە هۆی بوونی ئازار لە دڵیدا گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و بەداخەوە، ئەمڕۆ دەورووبەری کاتژمێر ٠٦:٠٠ کۆچی دوایی کرد. زۆر خەمبارین''.
ئیبراهیم چاغڵار هاوسەرگیریی کردووە و خاوەنی دوو منداڵە.