Gülbin Yıldırım,Muhammet Ali Kemal
22 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2018
واشنتۆن- AA
له ئه‌مریكا به‌شێكی حكوومه‌تی فیدراڵیی، له ئه‌نجامی ئه‌و قه‌یرانه‌ی بوودجه كه به‌هۆی دابینكردنی خه‌رجیی ئه‌و دیواره‌ی له‌سه‌ر سنووری مه‌كسیك بنیاتنراوه، هاتووه‌ته ئاراوه، ئه‌مساڵ بۆ جاری سێیه‌م بۆ ماوه‌یه‌كی كاتیی داخرا.
ئه‌و قه‌یرانه كاتییه‌ی بوودجه كه به‌هۆی هه‌ڵوێستی تره‌مپ به‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر بێت‌و تێچووی دیواری سه‌ر سنووری مه‌كسیك له‌خۆنه‌گرێت، واژووی ناكات، له ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی دیموكراته‌كان له بڕیاره‌كه‌یان پاشگه‌زنه‌بوونه‌وه، بووه هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی حكوومه‌ت بۆ ماوه‌یه‌كی كاتیی دابخرێت.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆنگرێس و كۆشكی سپی نه‌یانتوانی له‌سه‌ر فۆرمێكی نوێی بوودجه رێكبكه‌ون، دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵیی پاره‌یان بۆ خه‌رج ناكرێت و ناچاربوون له كاتژمێر ٠٠:٠١ به‌كاتی ناوخۆی رۆژی شه‌ممه‌ی ٢٢ی كانوونی یه‌كه‌مه‌وه، كاره‌كانیان رابگرن.
ملیۆنه‌ها هاووڵاتیی ئه‌مریكی كه له دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به حكوومه‌تی فیدراڵیی كارده‌كه‌ن و تا ئه‌و كاته‌ی بوودجه‌یه‌كی نوێ ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، یان به‌بێ ئه‌وه‌ی مووچه‌یان بدرێتێ كاریان پێده‌كرێت یان مۆڵه‌تی ناچاریان ده‌درێتێ.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگریی، ته‌ندروستی، كار و په‌روه‌رده، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بوودجه‌یه‌ك به بڕی ٨٥٤ ملیار دۆلار له مانگی ئه‌یلوولدا په‌سه‌ندكرا و بوو به یاسا، له ساڵی نوێی داراییدا كه له ١ی تشرینی یه‌كه‌مدا ده‌ستیپێكردووه، كاریگه‌رییان ناكه‌وێته سه‌ر و داناخرێن.
دوای ئه‌وه‌ی كه تێچووی درووستكردنی دیواری سه‌ر سنووری مه‌كسیك، كه یه‌كێك بوو له گرنترین به‌ڵێنه‌كانی تره‌مپ له كاتی هه‌ڵبژاردندا، به بڕی ٥ ملیار دۆلار له بوودجه‌دا به‌هۆی پشتیوانیینهكردنی دیموكراته‌كان، جێگه‌ی نه‌كرایه‌وه، به‌شێك له حكوومه‌تی فیدراڵیی داخرا، پێشتریش له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا حكوومه‌ت دوو جار دۆخی هاوشێوه‌ی به‌سه‌ردا هاتبوو.