سلێمانی
هاوینه‌ی هه‌واری سه‌رچاوی زه‌ڵم یه‌كێكه له هاوینه هه‌واره‌كانی سنوری هه‌ورامانی سه‌ر به هه‌ڵه‌بجه كه ساڵانه ده‌یان هه‌زار كه‌س بۆ به‌سه‌ربردنی كات روو له‌و هاوینه هه‌واره ده‌كه‌ن.
له‌مباره‌وه دوكاندار و دانیشتوی گوندی ئه‌حمه‌دئاوا زانا حه‌مه‌ده‌مین بۆ ئاژانسی ئانادوڵو گوتی: "ئه‌وه چه‌ند ساڵێكه له وه‌رزی هاویندا تا نزیكی وه‌رزی زستان هه‌زاران گه‌شتیار بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش روو ده‌كه‌نه ئه‌حمه‌دئاوا".
هاوینه هه‌واری سه‌رچاوه‌ی زه‌ڵم ده‌كه‌وێته سه‌ر گوندی ئه‌حمه‌دئاوای سه‌ربه‌ناحیه‌ی خورماڵ. ناوچه‌كه به‌گشتی شوێنێكی شاخاویه و دانیشتوانه‌كه‌ی سه‌رقاڵن به‌كاری ئاژه‌ڵداری و كشتوكاڵی. له‌م ساڵانه‌ی دوایی به‌هۆی وشكه‌ساڵی و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما هاوڵاتییانی شاره‌كانی هه‌رێم و خوارووی عێراق له وه‌رزی هاوین روو له ئه‌حمه‌دئاوا و سهریرانگهكانی سنوری ناوچه‌ی خورماڵ و هه‌ورامان ده‌كه‌ن.
كه‌رتی گه‌شتوگوزاری له‌م سنوره له‌قۆناغی سه‌ره‌تاییدایه و ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌شێكی زۆر رێگابانهكانی چاكردووه و سه‌رقاڵی نۆژه‌نكردنه‌وه و دروستكردنی ریگاوبانی نوێتره.
ئه‌و كه‌سانه‌ی دوكان و فرۆشگای خوارده‌مه‌نی و شتومه‌كی گه‌شتیاریان داناوه، زیاتر خه‌ڵكی سنوره‌كه‌ن. داهات و ده‌ستمایه‌ی ئه‌م ناوچه گهشتیاریهش ده‌چێته گیرفانی چه‌ند خاوه‌ن دوكان و فرۆشیارێك. ئه‌گینا وه‌ك كه‌رتی گه‌شتوگوزاری به‌هۆی نه‌بوونی باج و رێكخستنی دوكان و فرۆشگا‌كان حكومه‌ت سوود له‌داهاتی گه‌شتیاری وه‌رناگرێت.
زانا گوتی: "خه‌ڵكی ئه‌حمه‌دئاوا له‌سه‌ر زه‌وی خۆیان دوكان و چێشتخانه و ریستۆرانتیان دروستكردوه، تا ئێستا حكومه‌ت هیچ باسی باج و شێوه‌ی دروستكردنی دوكانه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێمه نه‌كردووه حكومه‌ت ئاسایش و شاره‌وانی بۆ دابینكردوین."
زینا ئه‌حمه‌د كچێكی ته‌مه‌ن 31 ساڵه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی بۆ به‌سه‌ر بردنی كاتێكی خۆش له خواری عێراق هاتونه‌ته ئه‌حمه‌دئاوا. ئه‌و دڵخۆشه به كه‌شوهه‌وای هاوینه ههوارهكهو ده‌ڵێ كوردستان له‌چاو شوینه‌كانی تری عێراق به‌راورد ناكرێ ئێمه هاوینان دێینه ئه‌حمه‌دئاوا و شه‌قڵاوه.
زینا هه‌ره‌وها گوتی: "ده‌كرێ ئه‌م هاوینه هه‌واره بایه‌خی زیاتری پێبدرێ. بۆنموونه شوێنی مانه‌وه دروست بكرێ و بازاڕی گه‌وره‌ی تیابێ بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتیار كه هاته ئێره بتوانێ چه‌ند رۆژێك بمێنێته‌وه و پێویستی به شاره گه‌وره‌كان نه‌بێ."