Deniz Çiçek ,Arife Yıldız
19 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2021
ئەنقەرە - AA
وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا، لوتفی ئەلوان سەبارەت بە مشتومڕی یەدەگی بانکی بەبڕی ١٢٨ ملیار دۆلار، رایگەیاند ''رۆژانە ئامارەکانی بانکی ناوەندی کۆماری تورکیا بەشێوەیەکی ئاسان ببینن. دەتوانن بەشێوەیەکی تەواو ئاشکرا و شەفافە ئەوە ببینرێت''.
لوتفی ئەلوان لە میانی بەشداریکردنی لە پەخشی راستەوخۆی کەناڵێکی تەلەڤیزیۆنیدا، وەڵامی پرسیارەکانی سەبارەت بە رۆژەڤ دایەوە.
وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا سەبارەت بە مشتومڕی یەدەگی بانکی ناوەندی بەبڕی ١٢٨ ملیار دۆلار، ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە لە پێناو دەستەبەرکردنی سەقامگیری دارایی و کارپێکردنی میکانیزمی گواستنەوەی پارە بەشێوەیەکی تەندروستتر، ناو بە ناو کارەکانی کڕین- فرۆشتنی دراو ئەنجامدراوە و بانکی ناوەندی لە پێشدا تەندەرەکانی کڕین و فرۆشتنی دراوی راگەیاندووە و لە کڕین یان فرۆشتنی راستەوخۆشدا ئەنجامەکانی لەگەڵ رای گشتییدا بڵاوکردووەتەوە.
لوتفی ئەلوان باسی لەوە کرد زیاتر لەو شێوازانەش لە چوارچێوەی ئەو پرۆتۆکۆلەی لە ساڵی ٢١٠٧ەوە لەنێوان راوێژکاریی گەنجینەی ئەو کاتە و بانکی ناوەندیدا واژووکراوە بانکی ناوەندی لە هەژمارەکانی گەنجینەوە کارەکانی کڕین و فرۆشتنی دراو ئەنجامداوە.
وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا راشیگەیاند ''رۆژانە ئامارەکانی بانکی ناوەندی کۆماری تورکیا بەشێوەیەکی ئاسان ببینن. دەتوانن بەشێوەیەکی تەواو ئاشکرا و شەفافە ئەوە ببینرێت''.
لوتفی ئهلوان لهبارهی مشتومڕهكان سهبارهت به یهدهگ به بڕی ١٢٨ ملیار دۆلار هەیە، رایگهیاند "لهمهدا هیچ كهسێك گهندهڵی نهكردووه".
وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا، لوتفی ئەلوان گوتیشی: ''پێشبینی دەکەین ٢٠٢١ لە رووی گەشەسەندنەوە ئەرێنیتر بێت، بەڵام لە رووی سەقامگیری داراییەوە پێویستە بەشێوەیەکی کۆنترۆڵکراو و مامناوەند جووڵە بکەین''.