ئیدر
زیاتر لە ھەفتەیەکە کەشوھەوای سارد و بەفراوی بەسەر ناوچەکانی پارێزگای ئیدر لە تورکیا باڵی کێشاوە، ئەمەش کاریگەریی کردووەتەسەر رەوشی ژیانی سرووشتی خەڵکەکە.
ئیدر گەرمترین پارێزگایە لە ناوچەکە، لە وەزری بەھاردا مێگەلەمەڕ بەرەو گردەکان و چیاکان بۆ لەوەڕاندن دەبرێن، لەگەڵ بارینی بەفر مێگەلەمەڕ لەگەڵ شوانەکانیان دەگەڕێنەوە.
مێگەلەمەڕ بە شاخە سەختە رێگە بەفراوییەکاندا دێنە خوارەوە، دوای بڕینی ماوەی دوو سەعات لە رێگە دەبرێنە ئەو ئاخوڕانەی کە تایبەتن بۆ وەرزی زستان.
شوانی یەکێک لەو مێگەلەمەڕانە عومەر تاشتان لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان باسی لە سەختی ژیان لە شاخەکان کرد کە بەھۆیەوە گەڕاونەتەوە بۆ سەنتەری شار.
تاشتان گوتی: "ماوەیەکی زۆرە مێگەلەمەڕ لە چیاکان دەلەوەڕێنین، دوای بارینی بەفر و ھاتنی سەرما دەیان ھێنینەوە و لە ئاخوڕ بە کا و پووش بەخێو دەکرێن، دوای بارینی بەفر کەوتینەڕێ، هەتا ئێستا شوانێکی دیکەی ھاوڕێم مێگەلەمەڕەکانی بەخێو دەکرد، منیش ئەرکی ھێنانەوەییم پێ سپێردراوە".