Uğur Aslanhan, Yunus Türk
08 تشرینی یەکەم 2026•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2026
وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا، مەھمەت شیمشەک ڕایگەیاند وڵاتەکەی بەردەوامە لە بەرەنگاربوونەوەی ھەڵئاوسان، ھەرچەندە ئەمساڵ بەھۆی لێکەوتەکانی جەنگەوە ھەڵئاوسان کەمبووەتەوە و ئاماژەی بەوەشدا کە خەرجی بەرگریی وڵاتەکەی لە بوودجەی ٢٠٢٧دا، بەرێژەی ٢٢٩ لە سەدا زیاد دەکرێت.
مەھمەت شیمشەک لە میانی دەستپێکردنی کۆڕبەندی ئیستانبوڵ بۆ ئابووری کە لەلایەن بانکی ناوەندیی تورکیا لە سەنتەری دارایی ئیستانبوڵ ڕێکخراوە، ئاماژەی بەوەدا کە ئابووری تورکیا بەردەوامە لە گەشەکردن و گوتی: "لە ساڵی ڕابردوودا، ئابووری تورکیا بەڕێژەی سێ لە سەدا زیادی کردووە لەکاتێکدا لەنێو ھاوبەشە بازرگانییەکانیدا نزیکەی بەڕێژەی ١،٥ لە سەدا بووە".
وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا، مەھمەت شیمشەک ڕاشیگەیاند کە وڵاتەکەی بەردەوامە لە بەرەنگاربوونەوەی ھەڵئاوسان، ھەرچەندە ئەمساڵ بەھۆی لێکەوتەکانی جەنگەوە ھەڵئاوسان کەمبووەتەوە.
ھەروەھا مەھمەت شیمشەک باسی لەوەش کرد کە بەم نزیکانە، پڕۆژەیاسای بووجەی گشتیی ٢٠٢٧ پێشکەش بە پەرلەمان دەکرێت و گوتی: "پڕۆژەیاساكە، زیادکردنی خەرجی بەرگریی بەرێژەی ٢٢٩ لە سەدا، لەخۆدەگرێت".
وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا، مەھمەت شیمشەک ئاماژەی بەوەشدا کە وڵاتەکەی لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا، وەبەرھێنانێکی بەرچاوی لە پیشەسازی بەرگریدا ئەنجامداوە و ڕایگەیاند کە قەبارەی پڕۆژەکانی توێژینەوە و پەرەپێدان لەو کەرتەدا، ١٠٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە و نزیکەی ١٤٠٠ پڕۆژەی پەرەپێدان بە بەرھەمەکان جێبەجێ کراون.
مەھمەت شیمشەک لە بەشێکی قسەکانیدا باسی لە پڕۆسەی "تورکیای بێ تیرۆر" کرد و ئاماژەی بەوەدا کە پڕۆسەی "تورکیای بێ تیرۆر" دەستکەوتی ئابووری دەھێنێت، ھەروەھا یارمەتیدەر دەبێت بۆ یەکخستن و خۆشگوزەرانی ناوچەکە و جەختی لەوەش کردەوە کە کاتی ئەوە ھاتووە ناوچەکانی ڕۆژھەڵات و باشووری ڕۆژھەڵاتی تورکیا، ببنە بزوێنەرێکی نوێی گەشکردن.