Zeynep Beyza Kılıç
12 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2021
ئەنقەرە - AA
بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٨٢ دۆلار و ٢٧ سەنت فرۆشرایە کڕیاران.
دوێنێ نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە ٨٣ دۆلار و ٤٤ سەنت و رۆژەکەی بە ٨٢ دۆلار و ٨٧ سەنت تەواو کرد.
بەڵام کاتژمێر ٠٩:١٠ بەیانی ئەمڕۆ نرخەکان بە رێژەی سەدا ٠،٧٢ کەمبوونەوەیان بەخۆوەبینی و بەرمیلێک نەوت بە ٨٢ دۆلار و ٢٧ سەنت فرۆشرایە کڕیاران.
لە ھەمان کاتدا بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تەکساس بە ٨١ دۆلار و پێنج سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوەکرا.
زیادبوونی نیگەرانییەکان لە ھەڵکشانی ھەڵئاوسانی دارایی نەوتی ئەمریکا و چاوەڕوانییەکان لەوەی ئەو وڵاتە رێژەیەکی زیاتر نەوت بخاتە بازاڕەکانەوە کاریگەری نەرێنی لەسەر نرخەکان دروست کردوە.
ھەروەھا زیادبوونی بەھای دۆلار لە بەرامبەر دراوە بیناییەکاندا ھۆکارێکی دیکەی دابەزینی نرخی نەوتە لە بازاڕە جیھانییەکاندا.
لە راپۆرتی مانگانەی رێکخراوی وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) کە دوێنێ بڵاوکرایەوە ئەوە خراوەتەڕوو کە لە مانگی تشرینی یەکەمدا بەرھەمھێنانی رۆژانەی نەوتی ئۆپیک بەرامبەر بە مانگی پێش خۆی ٢٢٠ ھەزار بەرمیل زیادی کردوە و گەیشتووەتە نزیکەی ٢٧ ملیۆن و ٤٥٠ ھەزار بەرمیل.
ھەروەھا ئاماژە بەوەش دراوە کە لە مانگی رابردوودا بەرھەمی رۆژانەی نەوت بەرامبەر بە مانگی پێش خۆی یەک ملیۆن و ٧٤٠ ھەزار بەرمیل زیادی کردوە و گەیشتووەتە ٩٧ ملیۆن و ٥٦٠ ھەزار بەرمیل.