Ebru Şengül Cevrioğlu
08 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 09 کانوونی یەکەم 2021
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕەکانی جیهاندا، نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت گەیشتە ٧٥ دۆلار و ٤٢ سەنت.
دوێنێ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت تا ٧٦ دۆلار و ٢٧ سەنت بەرزبووەوە و رۆژەکەی بە ٧٥ دۆلار و ٤٤ سەنت تەواو کرد، بەڵام کاتژمێر ٠٩:١٣ی بەیانی ئەمڕۆ نرخەکان بەڕێژەی ٠،٠٢ دابەزینیان بەخۆوەبینی و بەرمیلێک خاوی برێنت بە ٧٥ دۆلار و ٤٢ سەنت فرۆشرایە کڕیاران.
لە هەمان کاتدا بەرمیلێک رۆژئاوای تێکساس بە ٧١ دۆلار و ٨٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بڵاوبوونەوەی شەپۆلی ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری نەرێنی لەسەر ئابووری جیهان دروست کردووە و ئەمەش رێگرە لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
بەهەمانشێوە نەگەیشتنە رێککەوتن لە بارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانەوە هۆکارێکی دیکەیە بۆ دابەزینی نرخی نەوت، چاوەڕوان دەکرێت رۆژی نۆی کانوونی یەکەم دانوستانەکان دووبارە دەست پێ بکەنەوە.
لە لایەکی دیکەشەوە کەمبوونەوەی یەدەگەکانی نەوتی ئەمریکا رێگرن لە دابەزینی زیاتری نرخی نەوت.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئەنستیتۆی نەوتی ئەمریکا، یەدەگەکانی نەوتی ئەو وڵاتە، هەفتەی رابردوو بەراورد بە هەفتەی پێشتر، نزیکەی سێ ملیۆن و ٨٩ هەزار بەرمیل کەمی کردوە لە کاتێکدا وا چاوەڕوان دەکرا دوو ملیۆن و ٩٣ هەزار بەرمیل کەم بکات.