22 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
له كۆتا رۆژی كاری هه‌فته‌دا، نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به ٣٤ دۆلار و ٧٠ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
دوێنێ نرخی خاوی برێنت گه‌یشته ٣٦ دۆلار و ٩٨ سه‌نت و، رۆژه‌كه‌ی به ٣٦ دۆلار و شه‌ش سه‌نت ته‌واوكرد.
ئه‌مڕۆ له كاتژمێر ٠٩:٢٢هوه، نرخی نه‌وت به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ له دوێنێدا به‌ڕێژه‌ی سه‌دا ٣،٧٧ دابه‌زیوه و به ٣٤ دۆلار و ٧٠ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
له‌هه‌مان كاتدا نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI)، به ٣٢ دۆلار و ٢٣ سه‌نت كڕیاری هه‌بوو.
نیگه‌رانییه‌كان له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی ئامانجه‌كانی گه‌شه‌ی ئابووریی چین و ده‌ركردنی یاسای نوێی ئه‌منیی، كاریگه‌رن له‌سه‌ر دابه‌زینی نرخی نه‌وتی جیهانیی.
هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوانیه نه‌رێنییه‌كان سه‌باره‌ت به گه‌شه‌ی ئابووریی جیهانیی، گوشاره له‌سه‌ر نرخی نه‌وت له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
پسپۆڕان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له لایه‌ن ئۆپیك و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك، به‌ڵام په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) كه هه‌موو جیهانی گرتووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ كاریگه‌ریه نه‌رێنییه‌كانی داخوازی له‌سه‌ر نه‌وت گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ستیان له‌به‌رده‌م به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتن دروستكردووه بۆ واده‌یه‌كی مامناوه‌ند.
هاوكات ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٣٦ دۆلار و ٧٧ سه‌نت بۆ ٣٨ دۆلار بەرهەڵستی بنوێنێت و، نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٣٥ دۆلار و ٥٤ سه‌نت بۆ ٣٤ دۆلار و ٣١ سه‌نت بمێنێته‌وه.