Seda Tolmaç
23 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2026
هەناردەی تورکیا ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد و گەیشتە ٢.٤ ملیار دۆلار لە ڕۆژێکدا.
وەزیری بازرگانی تورکیا عومەر پۆلاد لە ڕاگەیاندراوێکدا وێرای ئاماژەدان بە دەستکەوتە ئابوورییەکانی وڵاتەکە، ئەو سەرکەوتنەی بە ئاکامی ڕاستەوخۆی توانای بەرزی بەرهەمهێنان، ڕکاربەری هەناردەکارانی تورک لە بازارەکانی جیهانی و سیاسەتی دروستی هەناردەکردنی لە ٢٣ ساڵی ڕابردووی تورکیا بەستووەتەوە.
عومەر پۆلاد ئاماژەی بە گەشەکردنی ئابووری وڵاتەکەی داوە و ڕایگەیاند، هەناردەی تورکیا لە ساڵی ١٩٧٣ بۆ یەکەمجار گەیشتە یەک میار دۆلار، لە کاتێکدا ئەو وڵاتە توانیوێتی تەنیا لە یەک ڕۆژدا قەبارەکەی بگەیەنێتە ٢.٤ ملیار دۆلار.
لە درێژەدا وەزیری بازرگانی تورکیا عومەر پۆلاد دووپاتی پشتیوانی حکوومەتەکەی بۆ هەناردەکارانی تورکیا کردەوە و ڕایگەیاند، "حکوومەت درێژە بە هەوڵەکانی خۆی دەدا بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی لۆجستیکی، ئاسانکاری دەستپێڕاگەیشتن بە سەرچاوەکانی ماڵی و گەشەپێدانی بازارەکانی هەناردەی بۆ سەرانسەری جیهان".