ماردین
لە وەرشەی کاری بەردین لە ماردین ١٣ فێرخواز کە ١٠یان ژنن، فێری ووردەکاری ھەڵکۆڵینی بەرد دەکرێن.
بەڕێوەبەری لقی دەزگای كاری پارێزگای ماردین مەحمەد ئاکن لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند: "ماردین، شارێکە کە خاوەنی ژمارەیەکی زۆر لە بەرھەمی شارستانێتیە جیاوازکانە و تەواوی بەرھەمەکانیشی لە بەردی نێوەخۆی شارەکە دروست کراون."
مەحمەد ئاکن ئەوەشی راگەیاند: بەئامانجی گواستنەوەی ھونەری داتاشین لەبەرد بۆ نەوەکانی داھاتوو و بیرنەچوونەوەی ئەو ھونەرە، ماوەیەکی زۆر لەمەوپێش ئەو کۆرسانەیان کردۆتەوە و ١٣ فێرخواز کە ١٠یان ژنن، بەشداریان تێدا کردووە.
لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا ئاکن گوتی: "گرنگییەکی زۆر دەدرێت بە بەردی ماردین ، بەڵام وەک پێویست وەستای پسپۆریان لەبەردەستدا نییە و دەخوازن پیشەی هونەری بەردتاشین لە بیرنەکرێت ، ئەوان نایانەوێت، ئەو پیشەیە لەناوبچێت و ئەو ١٠ ژنەی کە لە کۆرسەدا بەشداریان کردووە ھەوڵ دەدەن فێری ھونەرەکە ببن و ، سەرکەوتوو بن . ئەوان کارەکانی دانتێل بە بەردی ماردین دەکەن."
ھەروەھا ئاکن ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "ئەوان لەو باوەڕەدان ئەو ئافرەتانەی بەشداریان لەو کۆرسەدا کردوە وەک وەستای هونەری بەردتاشین دابمەزرێن."
وەیسی دوڤا، کە فێرخوازێکی کۆرسەکەیە ئەویش لای خۆیەوە باسی لەوە کرد کە فێرخوازەکان فێری وردەکاری ھونەرەکە بوونە و هاوکات ژنان بۆ ئەم کارە، دەست ڕەنگینتر بوونە و پێویستیشە ھەموو لایەک ھاوکار بن، بۆ ئەوەی ئەم پیشەیە بەردەوام بێت و لەناو نەچێت. ئیتر ئەوان دەیانەوێت ئەم پیشەیە لەناو نەچێت. دوڤا گوتیشی: "بە ئەندێشە لەسەر ئۆیە و دانتێل کاری ھەڵکۆڵین لەسەر بەردەکان دەکەن و شێوەیان پێ دەدەن."
هاوکات یەکێکی دیکە لە فێرخوازان بەناوی نورسێل گیۆکچەن گوتی: "کاری هونەری بەردتاشین، کارێکی زۆر خۆش و بەچێژە و هەروەها کاری داتاشینی بەرد، وەک کاری دانتێل وایە، بەڵام کەمێک قورسترە."
دەشڵێت: "بەدڵنییاییەوە ھەموو کارێک بەشی خۆی قورسە بەڵام بەچێژە. کارکردن بە بەرد لە کاری دانتێل کەمێک قورسترە، بەڵام لەیەکتری دەچن. لە کۆتاییدا ئەمانیش کاری شێوەکاری دەکەن و دەیانەوێت بەرھەمێکی ھەمیشەیی دروست بکەن و لە ماردین بمێنێتەوە.
هاوکات یەکێکی دیکە لە فێرخوازان دەڵێت دەمەوێت ببینە وەستا
ڕەبیعە بایک، کە ئەویش یەکێکە لە فێرخوازێکی دیکەی کۆرسەکە دەڵێت: "کاری بەرد قورسە، بەڵام زۆر بە چێژە و ئەو کارە فێر دەبن و شێوەی جیا جیا لەسەر بەردەکان دروست دەکەن. سەرەتا بۆ ئەوەی دەستیان ڕابێت، کاریان لەسەر چوارچێوەکان کردووە. دواتر دەگەن بە شێوەکان. ئەگەر بە ھێندەی وەستاکەشیان باش نەبن، بەڵام بە باش هەژمار دەکرێن.
لە ئێستادا، ئەوان ناتوانن شێوەی تایبەت دەربکەن. ئەو شێوانە دەردەکەن، کە وەستاکەیان نیشانیان دەدات. ھەرکات لە داھاتوودا دەستیان ڕاھات، ئەو شێوانە دروست دەکەن، کە خۆیان دەیانەوێت. ئەو فێرخوازە دەشلێت: "ئەم کارە پێویستی بە ھەوڵی زۆرە، بەڵام کارێکی زۆر بەچێژە. بۆیە دەیەوێت ببێتە وەستای هونەری بەرد تاشین."
گوڵناز بایکان، کە قوتابییەکە و بەشداری کۆرسەکەی کردووە، ئەویش لای خۆیەوە گوتی: "دەمەوێت فێری ئەم ھونەرە ببم و یارمەتی ماددی پێشکەش بە خێزانەکەم بکەم."
موعەزەز ئوتولو، ژنی ماڵەوەیە و دووپاتی دەکاتەوە، کە ئەو دەخوازێت فێری ھونەری داتاشینی بەرد ببێت و لەو پیشەیە پارە دەستبخات، دەشڵێت، لە منداڵییەوە کاری دانتال دەکەن، بەڵام ئەوە یەکەم جارە کاری ھەڵکۆڵینی بەرد بکات. ھەردوو کارەکە کاری نەخشی تێدایە، بۆیە لە یەکدی دەچن.