Bahattin Gönültaş
30 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2019
بەرلین - AA
گرووپی کۆمپانیاکانی ڤۆڵکسوایگن-ی ئەڵمانی رایگەیاند کە لە چاو کانوونی دووەم-ئەیلوولی ٢٠١٨دا داهاتیان لەسەدا ٦.٩ زیادی کردووە و ١٨٦ملیار یورۆیان بەدەست هێناوە، جگە لە کارە تایبەتەکان قازانجیان بە رێژەی لەسەدا ١١.٢ زیاد کردووە و گەیاندوویانەتە ١٤.٨ملیار یورۆ.
گرووپی ڤۆڵکسوایگن کە هەریەک لە ئاودی، بوگاتی، سێت، شکۆدا و پۆرش لەخۆدەگرێت ئەنجامی دارایی ٩ مانگی یەکەمی ئەمساڵی ئاشکرا کرد.
بەو پێیەش لەکاتێکدا گرووپی کۆمپانیاکە لە ساڵی رابردوودا و لە کانوونی دووەم-ئەیلوول ١٧٤،٥ ملیار یورۆ داهاتوو بوو، لەمساڵدا و لە هەمان مانگەکاندا داهاتەکانی لەسەدا ٦.٩ زیادی کردووە و گەیشتۆتە ١٨٦،٦ ملیار دۆلار. ئەمە لەکاتێکدا جگە لە کارە تایبەتەکان قازانجی کۆمپانیاکە لەسەدا ١١.٢ زیادی کردووە و گەیشتۆتە ١٤.٨ ملیار دۆلار. زیاد بوونی خواست لەسەر ئۆتۆمبێلە سپۆرتەکان مارکەی شکۆدا و دابینکردنی سەرچاوەی دارایی کەمتر بۆ سکانداڵی دیزڵ، کاریگەریی ئەرێنی کردووە لەسەر ئەنجامی کۆمپانیاکە.
بە هۆی هەلومەرجی سەختی بەردەم کەرتی ئۆتۆمبێل لە جیهاندا، ڤۆڵکسوایگن خستنەڕووی فرۆشتنی ئۆتۆمبیلی لەمساڵدا دابەزاند. ئەمە لەکاتێدایە کە پێشتر کۆمپانیاکە رایگەیاندبوو رادەستکردنی ئۆتۆمبێل کەمێک زیادکردن بەخۆیەوە دەبینێت. کۆمپانیاکە هێواشبوونەوەی خێرای چاوەڕوانکراو لە بازاری جیهانی ئۆتۆمبێلدا کردۆتە پاساو، هاوکات ئاشکرای کردووە کە چاوەڕوانییەکانی ئەمساڵیشی لەچاو ساڵی رابردوودا هیچ گۆڕانکاریەکی بەسەر نایەت و بەشێوەی ئاسۆیی بەردەوام دەبێت.