Muhammet Ali Kemal
15 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2016
که‌رکووک - AA
به‌مه‌به‌ستی پشتیوانییکردنی ئه‌و 8 هه‌زار مامۆستایه‌ی کە له‌سه‌ر میلاکی هه‌رێمی کوردستانن و له‌که‌رکووک کارده‌که‌ن و له‌ئه‌نجامی رێکنه‌که‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا و به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه ناتوانن مووچه‌کانیان به‌رێک و پێکی وه‌ربگرن، له‌کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکه‌دا بڕیاری پێدانی مووچه‌ی ئه‌و مامۆستایانه له نه‌وتی که‌رکووک درا.
سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای که‌رکووک، رێبوار تاڵه‌بانی له‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانییدا سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌که رایگه‌یاند ''8 هه‌زار مامۆستا و کارمه‌ند که ماوه‌ی 10 ساڵه لە خوێندنگه و دامه‌زراوه‌کانی دیکه‌ی په‌روه‌رده و فێرکردن‌دا کارده‌که‌ن و له‌ئێستادا ناتوانن مووچه‌کانیان له‌کاتی خۆیدا و به‌شێوه‌یه‌کی رێکوپێک وه‌ربگرن، به‌مه‌به‌ستی پشتیوانییکردن لێیان له‌کۆبوونه‌وه‌ی ئەمڕۆی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگادا بابه‌ته‌که‌مان تاوتوێ کرد. پاشان پێشنیازه‌کانمان خسته ده‌نگدانه‌وه و بڕیاری ئه‌وه‌مان په‌سه‌ند کرد که مووچه‌ی ئه‌و کارمه‌ند و مامۆستایانه بده‌ین که به‌رده‌وامن له‌سه‌ر کاره‌کانیان و ژماره‌یان 8 هه‌زار که‌سه''.
- که‌رکووک 8 ملیۆن دۆلاری له حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وه‌رگرتووه
رێبوار تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد کە ماوه‌ی دوو ساڵه بوودجه‌ی نه‌وتی که‌رکووکیان له‌لایه‌ن به‌غداوه نه‌دراوه‌تێ و گوتی: ''له‌وباره‌یه‌وه ئێمه وه‌ک پارێزگای که‌رکووک کراوینه‌ته قوربانی و بوودجه‌ی نه‌وتمان نادرێتێ. دوای ئه‌وه‌ی که مووسڵ که‌وته ده‌ستی داعش و نه‌وتی که‌رکووک له‌ڕێگه‌ی هه‌رێمی کوردستانه‌وه هه‌نارده‌کرا، تا ئێستا 8 ملیۆن دۆلارمان له‌حکوومه‌تی هه‌رێم وه‌رگرتووه. له‌مه‌ودوا له‌و داهاته‌ی وه‌ریده‌گرین له‌پاڵ پرۆژه‌کانماندا ئه‌و مامۆستایانه‌ش سوودمه‌ند ده‌بن که له‌سه‌ر میلاکی هه‌رێمی کوردستانن و له‌که‌رکووک کارده‌که‌ن''.
- لیژنه پێکده‌هێنرێت
تاڵه‌بانی باسی له‌وه‌کرد کە به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌که‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای که‌رکووک ژماره‌یه‌ک لیژنه پێکده‌هێنن و رایگه‌یاند ''بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن له که‌رکووک تووشی کێشه و گیروگرفت نه‌بێت، لیژنه‌یه‌کی تایبه‌ت له لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌کانی ناو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا پێکدێت و له‌کورتترین ماوه‌دا پشتیوانیی ماددیی مامۆستایان ده‌کرێت''.