Adam Abu-bashal
13 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2020
ئەبوجا - AA
نێجیریا کە یەکێکە لە گەورەترین ئابوورییەکانی کیشوەری ئەفریقا لە کاتێکدا لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا، ئابوورییەکەی سەدا ٦،١ داکشانی بەخۆوە بینی و بە خراپترین دۆخی١٠ ساڵی رابردوویدا دەگوزەرێت، هاوکات بەهۆی ئەو کاریگەریانەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەر ئابوورییەکەی دروستی کردووە، نیگەرانی هەیە لەبارەی زیادبوونی ئەو قەیرانەی رووبەڕووی بووەتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە لە کاتێدا چاوەڕوان دەکرا ئابووری نێجیریا لە ساڵی ٢٠٢٠دا، خێراتر گەشەی بکردایە، بەهۆی سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆناوە لە نیوەی یەکەمی ساڵدا سەدا ٨،٩ داکشانی بەخۆوە بینیوە.
لە کاتی دەرکەوتنی یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە پەتاکە لە ماوەی سێ هەفتەدا، وەبەرهێنەران پێنج ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلاریان لە بۆرسەی نێجیریادا لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکانی نووسینگەی ئاماری نێجیریا، بەهۆی پەتای کۆرۆناوە نزیکەی ٢١ ملیۆن کەس بێکار بوون.