ئیستانبوڵ
سەرۆکی دەزگای پەیوەندییەکانی ئابووری دەرەوەی عێراق عومەر جیهاد ڤاردان دەڵێت: "عێراقێکی نوێ و رۆژهەڵاتێکی ناوەندی نوێ لەپێشمانە. لەم قۆناغە تازەیەدا بە دیدێکی هاوبەشەوە هەوڵ دەدەین لە بنیاتنانەوەی عێراقدا".
لە بەشێکی تری گوتەکانیدا ڤاردان ئاماژەی بەوە دا کە لەماوەی چوار ساڵی دواییدا عێراق بۆ تورکیا بووەتە دووهەمین وڵات لە ریزبەندی ئەو وڵاتانەی هەناردەی بۆ دەکات و ئاماژەی بەوەشدا کە کۆمپانیاکانی تورکی لە عێراق، لە ریزی هەرەکاریگەرترین کۆمپانیاکاندان و نموونەی کردنەوەی لقی بانکی زراعەی تورکی و هێڵی ئاسمانی تورکی هێنایەوە لە عێراق کە بەشێوەیەکی کاریگەر کار دەکەن.
هاوکات ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە بۆ زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئابووری نێوان هەردوو وڵات دەبێت پەڕینەوە لە نێوان عێراق و تورکیا مۆدێڕنیزە بکرێت و ئاماژەی بەوە دا لەو پێناوەدا بیر لە کردنەوەی هێڵی ئاسنی و جووتسایدی بەسرە و مەرسین دەکەنەوە.
لە بەشێکی تری گوتەکانیدا ڤاردان داوای لە وەزیرەکانی پەیوەندیدار کرد کە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان بدەن کاتێک دوای روودانی تیرۆر لە عێراق کاری کۆمپانیاکان دواکەوتنی بەخۆیەوە دیت.
لە بەشێکی تری کۆنفرانسکەدا سەرۆکی یەکێتیی ژوورەکانی بازرگانی عێراق، جەعفەر رەسووڵ حەمدانی ئاماژەی بە گرنگی و جیاوازیی کۆمپانیاکانی تورکی کرد لە عێراق و راشیگەیاند کە ئەو کۆمپانیایانە کاریگەرییەکی باشیان هەبووە بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی ئابووری نێوان وڵاتانی تورکیا و عێراق.
حەمدانی ئاماژەی بەو زیانانە کرد کە رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ئابووری وڵاتی عێراقی داوە و رایگەیاند کە لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٤ەوە ئابووری عێراق لەسەدا ٤٥ دابەزینی بەخۆیەوە دیتووە. ناوبراو ئاماژەی بە گرنگی هاریکاری حکوومەتی تورکیا کرد لە پرسی رووبەڕووبوونەوەی داعشدا.
حەمدانی ئاماژەی بەوەشدا کە ئەوان گرنگی زۆریان داوە بەوەی کە پێشهاتەکانی نەرێنی، کاریگەری نەکاتە سەر ئابووری تورکیا و داواشی لە بەرپرسانی حکوومەتی تورکیا کرد کە لە پرسی داعشدا هاوکاریان بکەن و راشیگەیاند کە لە ساڵی ٢٠١٥دا پێدەچێت، هەلی رێککەوتنی لە چەندین بواردا بێتە پێش.