Ayşe Yıldız,Orhan Çiçek
12 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2020
ئانتالیا- AA
دوای ئەوەی لە راگەیەندراوێکدا ئەوە خرایەڕوو کە کارکردنی کەشتی "ئۆروچ رەئیس" بۆ لێکۆڵینەوەکان لە ١٢ تا ٢٢ی مانگ بەردەوام دەبێت، بەیانی ئەمڕۆ کەشتییەکە هاتە بەندەری ئانتالیا و دوای ئەوەی پشکنینی بۆ کرا و ئامێرەکانی ناوی تاقیکرانەوە بەندەرەکەی بەجێهێشت.
کەشتی "ئۆروچ رەئیس" لەگەڵ هەردوو کەشتی "ئاتامان" و "جەنگیزخان" پێکەوە لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی ژێردەریایین.
کەشتی "ئۆروچ رەئیس"، لێکۆڵینەوە لە هەموو جۆرە هەڵکەوتەیەکی جیۆلۆجی، جیۆفیزیک، هایدرۆگرافیک و ئۆشینۆگرافیکی دەریاکە دەکەن.
کەشتی "ئۆروچ رەئیس" یەکێکە لە کەشتییە گرنگەکانی لێکۆڵینەوەی ژێردەریایی و دەتوانێت تا قوڵایی هەشت هەزار مەتر بە شێوەی سێ رەهەندی و تا قوڵایی ١٥ هەزار مەتر بە شێوەی دوو رەهەندی لێکۆڵینەوە بکات.