دلێر تارق، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی ھەرێمی کوردستان، حکومەتی عێراق تۆمەتبار دەکا بە باپەند نەبوون رێککەوتنەکان و گەورەکردنی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
دلێر ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ی کانوونی دووەم بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ناکۆکییەکان نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا، زیاتر پابەند نەبوونی بەغدایە بەو مادانەی لە دەستووری عێراقدان. ھەروەھا بودجەی عێراق بەشێکە لەو دەستوورە. لە کاتێکدا ١٧% ی بودجەی عێراق پشکی ھەرێمی کوردستانە، کەچی تائێستا ھیچ ساڵێک ئەو بودجەیە بە تەواوی نەھاتووە. ھەمیشە بەناوی خەرجییەکانی سیادی و حاکیمە، پارەی لێدەبڕن بەبێ ئەوەی بریارێکی یاسایی بێ."
گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد: سەرباری ئەوەی هەموو جارێ نێردراوانی کورد لە بەغدا ئەوە دەدەنەوە بەڕووی کاربەدەستانی بەغدا، بەڵام ھیچ ساڵێ زیاتر لە ١١% ی بودجەی عێراق نەدراوە بە ھەرێم.
لەبارەی موچەو دەرماڵەی پێشمەرگە کە ساڵانێکە یەکێکە لە کێشەکانی نێوان بەغدا و ھەولێر،. دلێر تارق گوتی: "پێشمەرگە بەشێکە لە سیستمی بەرگریی عێراق،٢٠% سنووری عێراق پێشمەرگە ۆاسی دەکەن، کەچی تائێستا بودجەیان بۆ دابین نەکراوە لە لایەن بەغداوە."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو