Gülşen Çağatay
24 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
له یه‌كه‌م رۆژی كاری هه‌فته‌دا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به 57 دۆلار و دوو سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
رۆژی هه‌ینی، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته 59 دۆلار و 34 سه‌نت و به 58 دۆلار و 30 سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واوكرد. ئه‌مڕۆش نرخه‌كه‌ی له كاتژمێر 09:05وە به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ سه‌دا 2،19 به‌رزبووه‌ته‌وه و به 57 دۆلار و دوو سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا. له هه‌مان كاتدا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی جۆری رۆژئاوای تێكساس به 52 دۆلار و 12سه‌نت كڕیاری هه‌بوو.
به‌پێی داتاكانی كۆمپانیای Baker Hughes كه هه‌فتانه بڵاوی ده‌كاته‌وه، ژماره‌ی سه‌كۆكانی هه‌ڵكه‌ندنی بیره نه‌وت له ئه‌مریكا له هه‌فته‌ی 15-21ی شوباتدا به‌راورد به هه‌فته‌ی پێشتر یه‌ك سەکۆ زیادیكردووه و گه‌یشتوه‌ته 679 سه‌كۆ. به‌و ئه‌نجامه‌ش ژماره‌ی سه‌كۆكانی هه‌ڵكه‌ندنی بیره نه‌وت له‌و وڵاته، سێ هه‌فته له‌سه‌ر یه‌ك رووی له زیادبوون كردووه.
له كاتێكدا نرخی نه‌وت له بازاڕه نێودهوڵهتییەكاندا به‌هۆی كاریگه‌ری په‌تای جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (Kovid-19)وه له چین له دابه‌زیندایه، هاوكات به‌هۆی داخستنی به‌نده‌ری نه‌وت و هێڵه‌كانی ده‌سته‌به‌ركردنی له لیبیا ناهاوسه‌نگی له نرخهكهیدا هه‌یه له بازاڕدا.
باس له‌وه‌یش ده‌كرێت كه ره‌نگه لە رووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 56 دۆلار و 62 سه‌نت بۆ 56 دۆلار و 76 سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان 58 دۆلار و 48 سه‌نت بۆ 56 دۆلار و 34 سه‌نت بمێنێته‌وه.