Ali Bayaslan,123
18 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2019
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "لە ئێستاوە قۆناغی ١٢٠ کاتژمێرەکە کاری پێدەکرێت".
سەرکۆماری تورکیا، ئەردۆغان گوتی: "وەک دیارە لە ماوەی ئەم ١٢٠ کاتژمێرەدا رێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە ئەو ناوچەیە جێدەھێڵێت کە وەک ناوچەی ئارام دیارییمان کردووە".
ئەردۆغان گوتیشی: "بەڵێنی ئەوەمان وەرگرت کە ئەم قۆناغە بە سەرۆکایەتی تورکیا و پێکەوە ئەنجامبدەین. بەردەوام لە پەیوەندییدا دەبین، کۆبوونەوەکانی نێوان شاندەکانمان درێژەی دەبێت".
ھەروەھا ئەردۆغان رایگەیاند: "ئەو کۆبوونەوەیەش کە لەگەڵ بەڕێز پوتین ئەنجامدەدرێت، وەک پێکھاتەیەکی دیکەی ئەم قۆناغە پەسەند دەکەم".
راشیگەیاند: "یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی رێککەوتنەکەشمان ئەوەیە،ئەو ھێزە ئەمنییانەمان کە لە ئێستادا لەوێن گۆڕەپانەکە جێناھێڵن".
ئەردۆغان لە درێژەی قسەکانیدا لە بارەی ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ ئەمریکا پێی گەیشتوون گوتی: "بەردەوام لە پەیوەندییدا دەبین، کۆبوونەوەکانی نێوان شاندەکانمان درێژەی دەبێت".