Hacer Başer
15 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2019
كه‌رتی غه‌ززه - AA
حه‌ماس رایگه‌یاند: ''تێده‌گه‌ین له‌وه‌ی توركیا مافی خۆیه‌تی سنووره‌كانی بپارێزێت، به‌رگری له‌خۆی بكات و ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی سه‌ر ئاسایشی نیشتیمانی له‌ناوبه‌رێت''.
حه‌ماس راگه‌یاندراوێكی له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتیی بڵاوكرده‌وه كه توركیا له باكووری سووریا به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ستایشی توركیا كراوه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی سه‌باره‌ت به دۆزی فه‌ڵه‌ستین و ئه‌و پشتیوانیه‌ی له گه‌لی فه‌ڵه‌ستینی كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه ''تێده‌گه‌ین له‌وه‌ی توركیا مافی خۆیه‌تی سنووره‌كانی بپارێزێت، به‌رگری له‌خۆی بكات و ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی سه‌ر ئاسایشی نیشتیمانی له‌ناوبه‌رێت''. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه كراوه كه گرژییه‌كانی ناوچه‌كه سه‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌مریكا و ئیسرائیله.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه پێویسته ئه‌مریكا به‌ته‌واوی له ناوچه‌كه بكشێته‌وه.