Emre Gürkan Abay,Ali Cura
22 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2019
سۆچی ـ AA
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین، رایگەیاند کە ئەوان پێشوازی لە ھەنگاوەکانی تورکیا دەکەن بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی و گوتی: "دەستەبەرکردنی سەقامگیریی ھەمیشەیی لە سووریا، تەنھا لەرێگەی رێزگرتن لە یەکپارچەیی خاکی ئەم وڵاتەوە دەبێت. پاش ھەوڵدانێکی زۆر ئەو بڕیاڕەی کە دەردەکرێت، کێشەکانی سنووری تورکیا و سووریا چارەسەر دەکات".
پوتین، لە شاری سۆچی رووسیا پاش کۆبوونەیەکی شەش کاتژمێری لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەشدا قسەی کرد.
سەرۆکی رووسیا، باسی لەوە کرد کە ھەڵوێستە جیاوازەکان و لێکتێنەگەشتنەکان لە باکووری رۆژھەڵاتی سووریا شتێکی دروستکراوە و گوتی: "زۆر جار گوتومانە ئێمە بە ئەرێنی پێشوازی لە ھەنگاوەکانی تورکیا دەکەین بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی. ئێمە زۆر باش لە نیگەرانییەکانی تورکیا تێدەگەین بە ھۆی ناکۆکییە ئایینی و رەگەزیی و پەرەسەندنی تیرۆر لە ناوچەکەدا. دەستەبەرکردنی سەقامگیریی ھەمیشەیی لە سووریا، تەنھا لەرێگەی رێزگرتن لە یەکپارچەیی خاکی ئەم وڵاتەوە دەبێت. ئەمە ھەڵوێستی سەرەکی ئێمەیە. دەبێت تورکەکان و سوورییەکان پێکەوە ئاشتی و سەقامگیریی لە ناوچەکە دەستەبەردەکەن. ئەگەر بێت و رێزگرتنی دوولایەنە نەبێت، ئەمە رێگای تێناچێت"
ڤلادیمیر پوتین، راشیگەیاند کە راوێژی بە سەرکۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان کردووە سەبارەت بە ھەنگاوەکانی بەرەوپێشبردنی پرۆسەی سیاسی لە سووریا و گوتی: "وڵاتانی پاڵپشت لە رێکەوتنەکانی ئەستانە، چەندەھا ساڵە بە ووردی کاریان لەسەر پرۆسەی چارەسەری سیاسی کردووە لە سووریا. باسی بابەتی ھاوکاری مرۆییشمان کرد، دەبێت کۆچبەرە سوورییەکان بە زووترین کات بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان. ئەم کارە ئەرکی کۆمەڵایەتی و ئابووری لە سەرووی ھەموانەوە تورکیا پاشان ئەو وڵاتانەی کە سوورییەکانیان گرتۆتە خۆ، کەمدەکاتەوە".
سەرۆکی رووسیا، جەختی لەسەر گرنگی گوتووێژی ناوخۆیی سووریا کرد و بە پێویستی زانی گوتووێژ لە نێوان حکوومەتی سووریا و گرووپەکانی باکووری رۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە بە شێوەیەکی گشتی دەست پێبکات.
سەرۆکی رووسیا، داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان و رای گشتی نێودەوڵەتی کرد بە بێ جیاوازی و بەبێ پێش مەرج ھاوکاری مرۆیی بنێرن بۆ سوورییەکان.
سەبارەت بە گرنگی کۆبوونەوەکی سوچی پوتین، گوتی:
" پاش کارکردنێکی چڕ و دوور ودرێژ گەیشتینە رێککەوتن. بە پێویستی دەزانم خۆشحاڵی خۆم بەم رێککەوتنە دەربڕم. پاش ھەوڵدانێکی زۆر ئەو بڕیاڕەی کە دەردەکرێت، کێشەکانی سنووری تورکیا و سووریا چارەسەر دەکات".
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین، باسی لە پەرەپێدانی پەیوەندی ئابووری نێوان تورکیا و رووسیا کرد و گوتی:
" رێککەوتنی بەکارھێنانی دراوی خۆماڵی لە نێوان ھەردوو وڵاتدا، کاریگەری دەبێت لەسەر پەرەسەندنی کاری بازرگانی. تەنھا بە زیاتر بەکارھێنانی رووبلی رووسی و لیرەی تورکی نییە، لە ھەمان کاتدا باسمان لە بە کارھێنانی کارتەکانی (MIR) رووسی لە تورکیا و بەستنەوەی بانکەکانی تورکیا بە سستەمی گەیاندنی پەیامی بانکی ناوەندی رووسی کرد. دڵنیام لەوەی کە ئەمە ھەنگاوێکی دیکەیە بەڕووی گەشەسەندنی گەشتیارییەوە".