Levent Tok,Mohamad Misto,Burak Karacaoğlu,Ömer Koparan,Eşref Musa,Adham Kako,123
15 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2019
گرێ سپی – AA
بڕێكی زۆر ته‌قه‌مه‌نی له گرێ سپی و ده‌ورووبه‌ری دۆزرایه‌وه كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی-دا له تیرۆریستان پاككراوه‌ته‌وه.
ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی کە به ئامانجی له‌ناوبردنی هه‌وڵی دروستكردنی رێره‌وی تیرۆر له سنووره‌كانی باشووری توركیا و هێنانه‌دی ئاشتی و ئارامی له باكووری سووریا له لایه‌ن سوپای توركیا و سوپای نیشتمانیی سووریا دژبە رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه و داعش ئه‌نجام ده‌درێت، به‌رده‌وامی هەیه.
له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، پێنج رۆژه گرێ سپی رزگا كراوه و كاره‌كانی گه‌ڕان و پشكنین له‌و ناوچه‌یه به‌رده‌وامه. سه‌ربازانی سوپای نیشتمانی سووریا ژماره‌یه‌كی زۆر پارچه چه‌ك و بڕێك ته‌قه‌مه‌نیان له‌و شارۆچكه‌یه و ده‌ورووبه‌ری دۆزییه‌وه كه ماوه‌ی چوار ساڵ و شه‌ش مانگ بوو له لایه‌ن یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه داگیركرابوو.