Abdullah Shukur
29 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2016
ئیستانبوڵ
بە بۆنەی ئاھەنگی ٥٦٣یەمین ساڵیادی رزگارکردنی ئیستانبوڵ ژمارەیەکی زۆری ھاووڵاتیانی تورکیا لە گۆڕەپانی یەنیکاپی شاری ئیستانبوڵ کۆبوونەوە.
نزیکەی ١٠٠ خاڵی پشکنین لە ناوچەی زەیتونبورنی تا شوێنی کۆبوونەوە جەماوەرییەکە دانراوە و گەشتەکانی مێترۆ، کەشتی و پاسەکانیش بۆ ئەو ناوچەیە بەردەوامە.
لە پاڵ ئەمەش لە ناوچەی کۆبوونەوە جەماوەرییەکە سەکۆیەکی سێ رەھەندی دانراوە کە ئاماژە بە قەڵاکانی ئیستانبوڵ دەکات و وێنەی فاتیح سوڵتان محەمەدیش لەسەر ئەسپێک دانراوە.
بڕیارە ئەم ئاھەنگە لە چوار بەش پێک بێت و لە بەشی یەکەمیش تیمی مۆسیقای سوپای تورکیا نمایشێک پێشکەش بە ئامادەبووان بکات.
بۆ ئەوەی بەشداربووان، بە ئاسانی سەیری گشت نمایشەکان بکەن، نۆ شاشەی تەلەفزیۆنی گەورە دانراوە و بۆ حاڵەتی نەخوازراویش ١٠ چادری تەندروستی لە ناوچەکەدا بوونی ھەیە.