Abdullah Shukur,Sarmand Hameed
05 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2016
ئیدلیب
فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا، ١٢ ھێرشی ئاسمانیان بۆ سەر چەند ناوچەیەکی ژێر دەستی ئۆپۆزسیۆن لە شاری ئیدلب ئەنجامدا. بەو ھۆیەشەوە حەوت هاوڵاتی سڤیل کوژران و ٣٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
بەپرسی بەرگری شارستانی شاری ئیدلب لەیس فیراس بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا ھێرشی ئاسمانیان بۆ سەر چەند ناوچەیەکی شاری ئیدلب ئەنجامداوە.
فیراس ئاشکرای کرد کە بەھۆی ئەم بۆردومانەوە حەوت هاوڵاتی سڤیل کوژران و ٣٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
بەپرسی بەرگری شارستانی شاری ئیدلب راشیگەیاند کە ئاگر لە چەندین شوێنی کاری ناوچەکە بەربووە.