Abdullah Shukur
11 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ میری کوێت، شێخ سەباح ئەلجابر ئەلسەباح ئەنجامدا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا وەرگیراون، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا تاوتوێی پەیوەندی نێوان ھەردوو وڵات و پرسەکانی ناوچەکە کراوە.
ھەر لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ئەردۆغان و ئەلسەباح ئاماژەیان بە پێشخستن و بەھێزترکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان لە قۆناغی داھاتوودا کردووە.