Zuhal Demirci
24 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، رایگەیاند كه به خۆشحاڵیه‌وه پێشوازیان له بڕیاری نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا كردووه له‌باره‌ی بانگهێشتنه‌كردنی ئه‌و رێكخراوانه‌ی له لیستی تیرۆری یه‌كێتیی ئه‌ورووپادان و چالاكی تیرۆر دژ به توركیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌تایبه‌تی په‌كه‌كه بۆ په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا، له‌گه‌ڵ به‌رگرتن له چوونیان بۆ په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا و ئه‌نجامدانی پروپاگه‌نده له ناو كه‌مپی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازیان له بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی چوونه ناوه‌وه‌ی ئه‌و كه‌س و گرووپانه كردووه كه له لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپادان بۆ ناو په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا، كه په‌كه‌كه و دهههكهپه-جهیان له‌نێودایه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "به خۆشحاڵیه‌وه پێشوازیی له بڕیاری نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ده‌كه‌ین له‌باره‌ی بانگهێشتنه‌كردنی ئه‌و رێكخراوانه‌ی له لیستی تیرۆری یه‌كێتیی ئه‌ورووپادان و چالاكی تیرۆر دژ به توركیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌تایبه‌تی په‌كه‌كه بۆ په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا، له‌گه‌ڵ به‌رگرتن له چوونیان بۆ په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا و ئه‌نجامدانی پروپاگه‌نده له ناو كه‌مپی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا. ئه‌و بڕیاره هه‌نگاوێكی ئه‌رێنیه په‌یوه‌ست به جێبه‌جێكردنی به‌رپرسیارێتی نێوده‌وڵه‌تی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر. له نزیكه‌وه چاودێری جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی په‌رلەمانی ئه‌ورووپا ده‌كه‌ین".